ئیسرائیل متمانە بەهاوپەیمانە عەرەبە تازەکانى ناکات

جیهان

26/09/2020‌ 481 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

بەو ناونیشانەى سەرەوە، گۆڤارى "بیزافیسیمایا غازیتا" راپۆرتێکى بڵاوکردۆتەوە دەربارەى چارەنوسى مامەڵەى فرۆکەى ئێف-٣٥ى ئەمریکى بۆ ئیمارات.

لە راپۆرتەکەدا هاتوە: لە بابەتە سەرەکیەکانى خشتەى کارى وەزیرى بەرگرى ئیسرائیل بۆ واشنتۆن و گفتوگۆکنى لەگەڵ بەرپرسانى ئەمریکا کە ئەرکیان پارێزگارى کردنى پێشکەوتنى سەربازى ئیسرائیلە لە رۆژهەڵاتى ناوەڕاستدا، لەهەمان کاتدا پەیوەندیەکانى لەگەڵ وڵاتە عەرەبیەکاندا ئاسایى دەکاتەوە. ئەوەى زیاتر ڕاى گشتى ئیسرائیلى توشى دڵە ڕاوکێ کردوە مامەڵەى نێوان ئەمریکاو ئیماراتە لە دیسەمبەرى ئەمساڵدا، و پێدانى فرۆکەى ئێف-٣٥ى ئەمریکەیە. 

دیارە هۆکار هەیە بۆ ئەو بڕوایەى پرسیارى ئیسرائیلیەکان لە ناتانیاهۆ لە جێگەى خۆیدا بێت. رۆژنامەى کالکالیست باسى لەوە کردوە باڵى فرۆکەى ئێف-٣٥ کە بۆ ئیمارات دەنێردرێت، یەکێک لە کۆمپانیا بەناوبانگەکانى سەربازى ئیسرائیلى بەرهەمى دەهێنێ. بەگوێرەى ئەو زانیاریانەى رۆژنامە پێشتر بڵاوى کردۆتەوە، دەرکەوتوە کە سەرۆکى حکومەت لە گفتوگۆى داخراودایە لەگەڵ ئەمریکیەکان و لارى نیە لە فرۆشتنى چەکى ئەمریکى بە ئیمارات. رۆژنامەى نیۆرک تایمز رونى کردۆتەوە، بابەتەکە تەنها پەیوەندى بە ئێف-٣٥ەوە نیە، بەڵکو فرۆکەى جەنگیى ئەلیکترۆنى و بێفرۆکەوانیش دەگرێتەوە؛ کەچى ناتانیاهۆ ئەمەى رەتکردۆتەوە. 

ئەوەى جێگاى سەرەنجە، لە واشنتۆن رەخنە لە مامەڵەى فرۆشتنى ئێف-٣٥ بە ئیمارات لە ترامپ دەگیرێ،  لەم بارەیەوە سەرۆکى ئەنجومەنى نوێنەران نانسى بیلۆسى دەلێ: ئەم دۆسیەیە پرسیارى زۆر هەلدەگرێت و ئەنجومەنى یاسادانان چاودێرى دەکات لەلایەن هەردوو حزبەکەوە بۆ جێبەجێکردنى گرێبەستەکانى ئەم بوارە، ئەویش بۆ زامن کردنى تواناى ئیسرائیل بۆ پارێزگارى کردن لە لەپێشەوە بوونى جۆریى سەربازى.

حلمى رەسول رەزا