ئیبراهیمۆڤیچ توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوو

وەرزش

26/09/2020‌ 191 جار خوێندراوه‌ته‌وه


پێگەی "گۆڵ"ی تایبەت بە كاروباری وەرزشی بڵاوكردووەتەوە: زالاتان ئیبراهیممۆڤیچی هاونیشتیمانی سوید و یاریزانی یانەی ئەی سی میلان، توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووە

پێگە وەرزشییەكە نوسیویەتی: پاش ئەوەی پشكنینی ڤایرۆسی كۆرۆنا بۆ یاریزانە سویدییەكە ئەنجامدراوە، ئەنجامی پشكنینەكە پۆزەتیڤ بووە

زالات ئیبراهیممۆڤیچی تەمەن 38 ساڵ، ئەمساڵ ژمارەی پێوانەیی شكاندووە بەوەی لە ماوەی 18 یاریدا 10 گۆڵی تۆمار كردووە، بەڵام ناتوانێت لە چەند یاری ئاییندەدا ئامادەبێت.

وەرگێڕان: ڕەنج ڕەسوڵ