شارپرێس:
چهند بهرپرسێكی ئهمریكی رایانگهیاند، ئیمارات بە فەرمی داواکاری پێشکەش بە ئەمریکا کردووە بۆ کڕینی فڕۆکەی جەنگیی ئێف-35.
ماڵپهڕی بلومبێرگی ئهمریكی له زاری چهند بهرپرسێكی وڵاتهكهوه بڵاویكردهوه: ئیمارات دوای هەفتەیەک لە رێککەوتنی لەگەڵ ئیسرائیل بە فەرمی ئەو داواکاریەی پێشکەش کردووە، بهڵام تا ئێستا بەرپرسانی وەزارەتەکانی بەرگریی و دەرەوەی ئەمریکا خۆیان لە روونکردنەوە لهوبارهیهوه دزیوەتەوە.
جارید کۆشنەر زاوا و راوێژکاری باڵای دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا رایگهیاندووه: کاریانکردووە بۆ هەڵکردنی گڵۆپی سەوز بۆ فرۆشتنی فڕۆکەی جەنگیی ئێف-35 بە ئیمارات، ئیسرائیلیش ناڕەحەتە بە ئەگەری ئەو فرۆشتنە.
لە 13ی مانگی ئابدا رێککەوتنی نێوان ئیمارات و ئیسرائیل بە نێوەندگیریی ئەمریکا سەبارەت بە ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان ئەو دوو وڵاتە راگەیێندرا و هەر ئەوکاتەش ئیمارات رایگەیاندبوو، کە ئەوان بەم رێککەوتنە لکاندنی ناوچەکانی کەرتی رۆژئاوایان بە ئیسرائیلەوە وەستاندووە، بەڵام ئیسرائیل دەیگوت بابەتی لکاندنی ئەو ناوچانە بە ئیسرائیلەوە تەنیا بەشێوەیەکی کاتی وەستێندراوە.
ه.م