عێراق کار لەسەر دامەزراندنى کورەى ئەتۆمی دەکات

عیراق

29/09/2020‌ 490 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس
گۆڤارى " نیزافیسیمایا غازیتا" راپۆرتێکى دەربارەى پلانێکى عێراق بۆ پەرەپێدانى بەرنامەى ئەتۆمى  بڵاوکردۆتەوە و تیایدا ئاماژەى بەوە کردوە، سەرۆک وەزیرانى عێراق، مستەفا کازمى فەرمانى کردوە بە پێکهێنانى لیژنەیەک، بۆ ئەوەى کار لە سەر دروست کردنى کورەى ئەتۆمى بکەن لە وڵاتدا.

سەرقاڵ بوونى سەرکردایەتى عێراق لە بارەى پرۆژەى کورەى ئەتۆمیەوە لە بەیاننامەى سەرۆکى نوسینگەى نیشتمانى بۆ سەرچاوەکانى تیشک (حسێن لەتیف) روون دەبێتەوە. بە گوێرەى قسەى ناوبراو، سەرۆکى حکومەت هەستى بە گرنگى پرسى وزەى ئەتۆمى کردوە.

لەگەڵ ئەوەى بەغدا رایگەیاندوە، مەبەست لەو پرۆژەیە تەنها ئاشتیانەیە، بەڵام واقیع دەلێ کە پەرەپێدانى بەرنامەى ئەتۆمى واتە بەرنامەى ئاشتیانە بۆ بەدەست خستنى ئەتۆم لەلایەن کۆمەلگەى نێودەوڵەتیەوە تۆمەتبار دەکرێت بەوەى نیازى ئەتۆمى سەربازى هەیە. لەم جۆرە تۆمەتبار کردنانەش، لە ساڵى ١٩٨١ بوە هۆى ئەوەى ئیسرائیل کورەکانى ئوزیراک بۆمبا باران بکات؛ کە فەرەنساش بەشدارى تێدا دەکرد. پاش ئەوە چاوێدرى کرایە سەر شوێنى کورەکان لە گەردەلولى بیباندا لە ساڵى ١٩٩١، و بە شێوەیەکى کۆتایشش لە کاتى داگیرکردنى عێراقدا لە ساڵى ٢٠٠٣ لەناوبرا.

کۆمەڵگەى نێو دەوڵەتى هەمان ترسى پێشووى هەیە. یەکەم، دەربارەى شانشینى سعودیە، کە بەگوێرەى رۆژنامەى وۆل ستریت جۆرنال دەیەوێ دەست بکات بە بەرهەم هێنانى بەناو (کلۆجى زەرد) کە ناوەندێکە لە رێگاى چارەسەر کردنى یۆرانیۆمەوە بەرهەم دەهێنرێت.

دۆخەکەش بەوە ئالۆز دەبێت کە پێدەچێت وڵاتى چین لەم پرۆسەیەدا هاوکارى سعودیە بکات.

رۆژنامەى نیۆرک تایمز باسى لەوە کردوە کە هەواڵگرى ئەمریکا چەند وێنەیەکى مانگى دەستکرى ناوچەکەى لەلایە، ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە دروست کردنى کارگە سعودیەکە لە ساڵى ٢٠١٤ەوە دەستى پێکردوە.

دواى ئەوەش، پێدەچێ دروستکردنى ئەم جۆرە پرۆژەیە ببێتە هۆى ئەوەى ریاز سوتەمەنى ئەتۆمى دەست بکەوێ کە دەکرێت لە پاشە رۆژدا لە پەرەپێدانى چەکى ئەتۆمى بەکارى بهێنێ. هەموو ئەمانە پرسیار دروست دەکات دەربارەى کاریگەرى ئەم جۆرە گرنگیپێدانەى وڵاتانى رۆژهەڵاتى ناوەڕاست لەسەر سیستەمى بەرگرتن لە بڵاوبونەوەى چەکى ئەتۆمى.
RT.Arabic
حلمى رەسول رەزا


بەپەلە