شارپرێس:
ماڵپەڕی زانکۆلاین کاراکراو خوێندكارانى پۆلی 12ی ئامادەیی ئێستا دەتوانن لەو ڕێگەیەوە فۆڕمی وەرگرتن لەزانکۆو پەیمانگەکان پڕبکەنەوه، وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵاش جه‌ختده‌كاته‌وه، زانكۆ لاین 10 ڕۆژ كارا ده‌بێت، بۆ یەکەمجاریش ئه‌مساڵ زۆرترین ژماره‌ى خوێندكار وه‌رده‌گیرێت.
به‌گوێره‌ى ڕاگه‌یه‌نراوێكى وەزارەتی خوێندنی باڵا‌و توێژینەوەی زانستیی حكومه‌تى هەرێم، زانکۆلاین بۆ 10 ڕۆژ كارا ده‌بێت‌و خوێندكارانیش بەبەكارهێنانی هەمان ناوى بەکارهێنەرو وشەى تێپەڕ (یوزەرنەیم‌و پاسوۆرد) كە پێشتر له‌خوێندنگەکانیان وه‌ریانگرتۆته‌وه، ده‌توانن فۆڕمی وه‌رگرتن پڕبكه‌نه‌وه.
وه‌زاره‌ته‌كه له‌ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌یدا ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردوه، بۆ ساڵی خوێندنی 2020 - 2021، پلانى وەرگرتنی خوێندکاران بەهەرسێ سیستەمى خوێندنى گشتى، پارالێڵ، ئێواران، لەزانکۆ حکومییەکان بریتییە لە54 هەزارو 537 کورسى، کە ئەوەش بۆ یەکەمجارە لەمێژوى وەرگرتن لەهەرێم پلانى وەرگرتن بگاتە ئەو ژمارەیە.
https://www.regayzanko.com/main.php