شارپرێس:
ئاوی لیمۆ لە
خواردنەوە گرنگەکان بۆ تەندرووستیی مرۆڤ هەژماردەکرێت، لەبەرئەوەی ئەو رەگەزە
خۆراکیانەی تیدایە کە ڕێگری لە وشکبوونەوەی پێست دەکات و پرۆسەی هەرسکردن و
لەدەستدانی کێش ئاسان دەکات .
بەگوێرەی پێگەی
"بزنس ئینسایدەر"، لەگەڵ سوودە زۆرەکانی ئاوی لیمۆ بۆ جەستەی مرۆڤ،
بەڵام پسپۆڕان هۆشداری لە زیادەرەویکردن لە خواردنەوەی دەدەن و دەڵێن رەنگە بەهۆی
زۆر ترشییەکەی ببێتە هۆی داخوورانی مینای ددانەکان .
جگە لەوەی ئەگەری هەیە
زۆر خواردنەوەی ئاوی لیمۆ ببێتە هۆی درووستبوونی گرفتی تەندرووستی وەکو گەڕانەوەی
ترشی گەدە و سووتانەوەی گەدە و سەرلەگیژەوەهاتن و ڕشانەوە.
پسپۆڕان دەڵێن دانانی
قاشە لیمۆ لەناو ئاودا، دەبێتە هۆی درووستبوونی چەندین نەخۆشیی، لەبەرئەوەی بڕێکی
زۆر میکرۆبی تێدایە .
هەروەک چۆن زاناکان
گەیشتوونەتە ئەو دەرئەنجامەی کە ئەو ترشییەی لەناو ئاوی لیمۆدایە هۆکارە بۆ
درووستبوونی برینی گەدە و قورسکردنی، کە سەردەکێشێ بۆ درووستبوونی نیوەلاسەرئێشە.
وەرگێران : ئاکۆ ئاڵی