ڕێڵمی هەرزانترین مۆبایلی 5G ڕادەگەیەنێت

هەمەڕەنگ

15/10/2020‌ 451 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

كۆمپانیای ڕێڵمی وەبەرهێنی مۆبایلی هۆشمەند، نوێترین مۆبایلی بەناوی Q2 دروستكردوە كە خاوەنی تایبەتمەندی بەرزەو هەرزانترین مۆبایلە كە بتوانێت كار بەئینتەرنێتی نەوەی پێنجەم بكات.

بۆدی مۆبایلەكە توانای بەرگری دژی ئاوو تۆزو خۆڵ هەیە، ڕونماكەی بەچینێكی شوشە داپۆشراوەو لەشكان دەیپارێزێت، دوری بۆدییەكەی (162.2 x 75.1 x 9.1) ملیمەو كێشی 194 گرامە.

مۆبایلەكە خاوەنی ڕونمای جۆری IPS LCDی قەبارە 6.5 ئیجە بەوردیی (2400/1080) پێكسڵ‌و دوری ڕونمای "20:9".

چارەسەركەری MediaTek Dimensity 800U 5Gی نەوەی هەشتەم بۆ مۆبایلەكە جێگیركراوە، ڕامی مۆبایلەكە 6 گێگابایت‌و بیرگەی ناوەكی 128 گێگابایتە.

مۆبایلەكە خاوەنی چوار كامێرای سەرەكییە بەقەبارەی (48+8+2+2) مێگاپێكسڵ‌و كامێرای پێشەوەی 16 مێگاپێكسڵەو تایبەتمەندی ناسینەوەی ڕووخساری هەیە.

هەروەها مۆبایلە نوێیەكەی كۆمپانیای ڕێڵمی پاترییەكی بەهێزی 5000 میلی ئەمپێری هەیەو تایبەتمەندی بارگاویكردنەوەی خێرای هەیە، شایەنی باسە نرخی مۆبایلەكە 180 دۆلار دەبێت.

وەرگێڕان: ڕەنج ڕەسوڵ