شارپرێس:
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ته‌ندروستى سلێمانى له‌ڕێگه‌ى وته‌بێژه‌كه‌یه‌وه هۆشداریده‌دات‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "ئه‌گه‌ر تاكپارێزى له‌شاره‌كه‌دا جێبه‌جێنه‌كرێت، ئه‌وا مه‌ترسیه‌كى زۆر گه‌وره ڕوو له‌شاره‌كه ده‌كات"، ئاشكراشیده‌كات، "ژماره‌یه‌كى زۆر له‌گه‌نجان له‌نه‌خۆشخانه‌كانن‌و ته‌ندروستیان ناجێگیره".
د.یاد نه‌قشبه‌ندى وته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ته‌ندروستى سلێمانى له‌لێدوانێكى ڕۆژنامه‌وانیدا ئاماره‌ى گیانله‌ده‌ستدانى 24 كاتژمێرى ڕابردوى به‌كۆرۆنا ئاشكراكرد‌و وتى:"له‌ماوه‌ى 24 كاتژمێردا نۆ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه".
له‌په‌یامێكیشدا بۆ هاوڵاتیان د.یاد ده‌ڵێت:"له‌سه‌ره‌تاى ئه‌م مانگه‌وه توشبون‌و گیان له‌ده‌ستدان له‌شاره‌كه ڕ‌وى له‌هه‌ڵكشان كردوه‌و تادێت زیاتر ده‌بێت، بۆیه ئه‌گه‌ر هاوڵاتیان تاكپارێزى په‌یڕه‌و نه‌كه‌ن ئه‌وا به‌دڵنیاییه‌وه نه نه‌خۆشخانه‌كان شوێنى وه‌رگرتنى نه‌خۆشیان ده‌مێنێت‌و نه كارمه‌ندانى ته‌ندروستیش ده‌توانن خزمه‌تى هاوڵاتیان بكه‌ن".
سه‌باره‌ت به‌دۆخى نه‌خۆشخانه‌كانیش د.یاد ئاشكرایكرد، "له‌ئێستادا 218 نه‌خۆشمان له‌نه‌خۆشخانه‌كاندا هه‌یه، له‌و ژماره‌یه‌ش دوانیان له‌ژێر ئامێرى هه‌ناسه‌دانى ده‌ستكردان‌و 40ى دیكه‌شیان له‌چاودێرى چڕن، ئه‌وانى دیكه‌ش هه‌مویان له‌ژێر ئۆكسجیندان، ئێستاش نه‌خۆشى تازه هه‌یه چاوه‌ڕوانه نه‌خۆشێك ته‌ندروستى باش بێت‌و له‌سه‌ر ته‌خته‌كه‌ى له‌نه‌خۆشخانه بمێنێته‌وه".
له‌باره‌ى توشبوانى گه‌نجانیش وته‌بێژى ته‌ندروستى سلێمانى جه‌ختیكرده‌وه، "به‌شێكى زۆر له‌گه‌نجانمان توشى كۆرۆنا بون‌و ته‌ندروستیشیان ناجێگیره، هه‌روه‌ك چۆن به‌داخه‌وه ژماره‌یه‌كى زۆریشیان گیانیان له‌ده‌ستداوه".
به‌وته‌ى یاد نه‌قشبه‌ندى، "ئه‌گه‌ربێت‌و نه‌ك ته‌نها له‌سلێمانى، به‌ڵكو له‌هه‌موو هه‌رێمى كوردستان، تاكپارێزى‌و خۆپارێزى جێبه‌جێنه‌كرێت، حكومه‌ت ئه‌گه‌ر هه‌موو نه‌خۆشخانه‌كانى ئه‌م وڵاته بكاته شوێنى چاره‌سه‌رى كۆرۆنا، ئه‌وا شوێنى وه‌رگرتنى نه‌خۆش نابێت، له‌به‌رئه‌وه‌ى تادێت كۆرۆنا زیادده‌بێت‌و به‌ره‌و وه‌رزى سه‌رماش ده‌چین".
ش.هـ