شارپرێس:
هاوسه‌رۆكى یه‌كێتیی نیشتیمانى كوردستان له‌سه‌ر سوتاندنى ئاڵاى كوردستان له‌سه‌ر باره‌گاى پارتى له‌به‌غدا هاته‌ده‌نگ‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "ڕێگه‌پێدراو نین ده‌ست بۆ پیرۆزیه‌كانى نه‌ته‌وه‌كه‌مان به‌رن، ئاڵاى كوردستان هێڵى سوره".
ئه‌مڕۆ لایه‌نگرانى حه‌شدى شه‌عبى له‌شارى به‌غدا هێرشیانكرده‌سه‌ر لقى پێنجى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان‌و ئاڵاى كوردستان‌و پارتیان داگرت‌و سوتاندیان.
له‌وباره‌یه‌وه لاهور شێخ جه‌نگى هاوسه‌رۆكى یه‌كێتیی له‌تویتێكدا ڕایگه‌یاندوه، "زۆر نیگه‌رانین له‌ده‌ستبردن بۆ ئاڵاى كوردستان كه به‌خوێنى هه‌زاران ڕۆڵه‌ى قاره‌مان پارێزراوه".
هاوسه‌رۆكى یه‌كێتیی وتوشیه‌تى:"ئه‌م ئاڵایه سیمبوڵى پێكه‌وه‌ژیان‌و ئاشتى‌و ئاوه‌دانیه، هه‌ر گروپ‌و تاقمێك ئه‌گه‌ر نیگه‌رانن له‌كه‌سێك یان پارتێك، ڕێگه پێدراو نین ده‌ست بۆ پیرۆزیه‌كانى نه‌ته‌وه‌كه‌مان به‌رن، ئاڵاى كوردستان هێڵى سوره".