سێ گۆڕی بەكۆمەڵ لەموسڵ هەڵدەدرێتەوە.. ڕوفاتی پێشمەرگەی تێدایە

کوردستان

2 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 1066 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
پارێزگاری نەینەوا ئاشكرایكرد، سێ گۆڕی بەکۆمەڵیان لەموسڵ دۆزیوەتەوە و یەکێک لەگۆڕەکان ڕوفاتی ژمارەیەک پێشمەرگەی تێدایە کە لەسەردەمی شەڕی داعشدا شەهیدکراون.


عەبدولقادر دەخیل، پارێزگاری نەینەوا لەكۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، سێ گۆڕی بەکۆمەڵ لەسنوری پارێزگاکەیان دۆزراونەتەوەو هەڵدەدرێنەوە، کە یەکێک لەو گۆڕانە ڕوفاتی ئەو پێشمەرگە شەهیدانەی تێدایە کە بەدەستی داعش شەهید کراون.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، مێژوی گۆڕە بەکۆمەڵەکان بۆ ساڵی 2015دەگەڕێتەوەو جگە لەپێشمەرگە ژن و منداڵیشیان تێدایەو لەئێستادا لێکۆڵینەوەو بەدواداچوون بۆ ناسینەوەی پاشماوەی قوربانییەکان دەستی پێکردوە.

پڕۆسەکە بەهەماهەنگی نێوان حکومەتی خۆجێی نەینەوا، دادپزیشکی دادوەرییهەرێمی کوردستان و عێراق و ڕێکخراوی نێودەوڵەتیی بۆ گەڕان بەدوای بێسەروشوێنان (ICMP) بەڕێوەدەچێت.