ئێران ئاستی بەرهەمهێنانی درۆنی بۆ 10 هێنده‌ى پێشتر زیادکردوە

جیهان

2 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 1131 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

عەمید عەلی ڕەزا شێخ جێگری فەرماندەی کاروباری جێبەجێکردنی سوپای ئێران، لەلێدوانێکدا ڕایگەیاند، ڕێژەی بەرهەمهێنانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لەماوەی حه‌وت مانگی دوای شەڕی 12 ڕۆژە، 10 هێندەی تەواوی ئەو ماوەیە بوە کە پێش ئەو قۆناغە هەبوە.


جەختیشیکردوه‌تەوە، ئەم بازدانە گەورەیە لەپیشەسازیی بەرگرییدا نیشانەی وەرگرتنی وانە سەربازییەکانە بۆ گۆڕینی هاوکێشە ستراتیژییەکان.

بەوتەی عەمید شێخ، سوپای ئێران لەماوەی حه‌وت بۆ هه‌شت مانگی دوای شەڕی دوەم، ته‌کنیک‌و شێوازی نوێی بۆ ئامادەکاری بەرامبەر ئەگەری شەڕی سێیەم گرتوەتەبەر.

ئەو فەرماندە سەربازییە ئێرانییە، ئاماژەی بەوەکردوە، شۆڕشێکی ڕاستەقینە لەبواری درۆندا ڕویداوەو ئێستا ئەم ئامرازانە هاوکێشە بەرگرییەکانی دوژمن تێکدەدەن تاوەکو موشەکەکان بەوردی ئامانجەکانیان بپێکن.

ئه‌وه‌شى وت، "ئەم پەرەسەندنە وایکردوە ئێران لەئاستی جیهانیدا هاوکێشەی هێز بەقازانجی خۆی بگۆڕێت‌و پێگەیەکی بەهێز لەگفتوگۆکاندا بەدەستبهێنێت".