ئه‌مكاره‌ بكه‌ با له‌شێرپه‌نجه‌ به‌دوربیت

هەمەڕەنگ

17/10/2020‌ 829 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

توێژینەوەیەكی ئیسپانی دەریخستوە، ئەنجامدانی وەرزش لەبەیانیاندا، وەكو ڕاكردن یان ڕۆیشتنی خێرا بەشێوەیەكی ڕێكوپێك، لەشێرپەنجە دەتپارێزێت.

لەتوێژینەوەكەدا 2800 كەس بەشداریانكردوە، مانۆلیس كۆگفیناس كە یەكێكە لەنوسەرانی توێژینەوەكە دەڵێت:"بێگومان كاتی وەرزش كاریگەری لەسەر ڕیتمی هۆرمۆنەكان‌و میلاتۆنین هەیە".

ئەنجامی توێژینەوەكە ئه‌وه‌شى ڕونكردۆته‌وه‌، ئەوكەسانەی لەنێوان 8 بۆ 10ی بەیانی وەرزش دەكەن، ئەگەری توشبونیان بەشێرپەنجەی سییەكان‌و پرۆستات لەكەسانی تر كەمترە.

وەرگێڕان: ڕەنج ڕەسوڵ