ئۆپۆ بە مۆبایلێك ڕكابەریی هواوی دەكات

هەمەڕەنگ

18/10/2020‌ 528 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
كۆمپانیای ئۆپۆ، بە ڕاگەیاندنی مۆبایلێكی نوێ دەیەوێت ڕكابەریی كۆمپانیای هواوی بكات، مۆبایلەكە ئاستێكی بەرزی وێنەگرتن و نرخێكی گونجاوی هەیە

مۆبایلەكە هەڵگری ناوی Oppo A15 دەبێت، بۆدییەكەی دژە ئاو و تۆز و خۆڵە، ڕونماكەی بە چینێكی شوشەی بەهێز پارێزراوە

چارەسەركەری Mediatek MT6765 Helio P35 بۆ مۆبایلەكە جێگیركراوە، ڕامی مۆبایلەكە 3 گێگابایتە و بیرگەی ناوەكی 32 گێگابایتە

مۆبایلەكە خاوەنی سێ كامێرای سەرەكییە بە قەبارەی (13+2+2) مێگاپێكسڵ، كامێرای پێشەوەی 5 مێگاپێكسڵە و تایبەتمەندی ناسینەوەی ڕووخساری هەیە

پاتری مۆبایلەكە 4500 میلی ئەمپێرە و خاوەنی تایبەتمەندی بارگاوی كردنەوەی خێرایە، نرخی مۆبایلەكە  لە بازاڕەكانی جیهاندا130 یۆرۆ دەبێت
وەرگێڕان: ڕەنج ڕەسوڵ