شارپرێس:
ژماره‌ى خانه‌نشینانى هه‌رێمى كوردستان ئاشكراده‌كرێت‌و ئه‌ندامێكى په‌رله‌مانى كوردستانیش ورده‌كاریی زیاتر له‌وباره‌یه‌وه ده‌خاته‌ڕوو ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "کاری نایاسایی گەورە لەخانەنشینی سەربازیدا کراوەو نزیکە ١١٧ ھەزار خانەنشینی سەربازی ھەیە".
عه‌لى حه‌مه ساڵح ئه‌ندامى په‌رله‌مانى كوردستان زانیاریی وردى له‌باره‌ى ژماره‌و چۆنێتى خانه‌نیشنكردنه‌وه بڵاوكردۆته‌وه‌و ئاشكرایكردوه، "نزیکەی ٢١٧ ھەزار خانەنشین لەکوردستاندا ھەیە، بەھەزاران کەس لەو ژمارەیە بەنایاسایی خانەنشینکراون، واتە بەبێئەوەی خزمەتی فعلیان ھەبێت خانەنشینکراون".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردوه، لەڕۆژانی پێشتردا زیاتر لەھەزارو دووسەش کەس بەپلەی باڵا‌و تایبەت بەنایاسایی خانەنشینکرابون، دۆسیەکانیان جیاکرایەوەو بڕیاری ڕاگرتنی موچەکانیان درا، کە بەشێکیان شەش ملیۆن دیناریان وەردەگرت.
به‌وته‌ى عه‌لى حه‌مه ساڵح، "کاری نایاسایی گەورە لەخانەنشینی سەربازیدا کراوەو نزیکە ١١٧ ھەزار خانەنشینی سەربازی ھەیە، بەھەزاران کەس بەناڕەوا بەپلەی جۆراوجۆری سەربازی خانەنشینکراون؛ بەبێئەوەی ساڵێ خزمەتی پێشمەرگایەتیان ھەبێت، بۆیه پێویستە لەزوترینکاتدا دۆسیەی ئەمانەش یەکلابکرێتەوە بەپێی یاسا".
ئه‌ندامه‌كه‌ى په‌رله‌مان ئه‌وه‌شى باسكردوه، "فەرمانبەرو خانەنشینی فعلی، قوربانی ئەم گەندەڵی‌و کارە ناڕەوایانەن، بەچاکسازی لەلیستی موچەو خاڵی سنوری‌و دۆسیەی نەوت، گرفتی موچە چارەسەردەبێت".