شارپرێس:
هێزە دەریاییەکانى ئەمریکا تۆڕێکى زانیارىو پەیوەندیىو کارگێڕى گشتگیر دادهمهزرێنن، هەروەک پەرەپێدەرانى پێشنیاریانکردوە، بهمەبەستى ڕوبەڕوبونەوەى رکابەرە گەورەکان لەنێویاندا چین، باس لهوهشدهكرێت، ئهو تۆڕه، تۆڕێکى کارگێڕى شەڕکەرى پێکەوەبەستراوه.
میخائیل خودارینوک ڕاپۆرتێکى لەگۆڤارى (غازیتا رو) بڵاوکردۆتەوە، دەربارەى تۆڕێکى کارگێڕى شەڕکەرى پێکەوەبەستراو کە هێزە دەریاییەکان دایدەمەزرێنن دژى چین.
لەڕاپۆرتەکەدا كه ئاژانسى دیفێنس نیوز بڵاویكردۆتهوه باس لهوهكراوه، ((هێزە دەریاییەکانى ئەمریکا تۆڕێکى زانیارىو پەیوەندیىو کارگێڕى گشتگیر دادهمهزرێنن، هەروەک پەرەپێدەرانى پێشنیاریانکردوە، بۆ مەبەستى ڕوبەڕوبونەوەى رکابەرە گەورەکانە، لەنێویاندا چین)).
ئەدمیراڵ مایکل غیلداى سەرۆکى پرۆسەى جەنگى دەریایى لەهێزە دەریایەکانى ئەمریکا، ئەدمیراڵ (دۆغلاس سمول)ى ڕاسپاردوە سەرکردایەتى بەرنامەیەک بکات کە تیایدا پەرە بەتۆڕەکانو ژێرخانو زانیاریەکانو ئامرازەکانو پشکنینە شیاوەکان بدرێت بۆ بەدەستهێنانى بەئامانجگرتن.
ئهوهش بڵاوكراوهتهوه، پلان بۆ ئەوەش دانراوە هەموو ئەمانە پشتیوانى ژینگەیەک بکەن کە هەژمونى دەریایى ئەمریکا لەگۆڕەپانى جەنگى دەریایدا بپارێزێت.
پێش ئەوە، ئەدمیراڵ غیلداى ئاماژەى بەتواناکان کردبوو بۆ دامهزراندنو دروستكردنى تۆڕێکى زانیاریىو پەیوەندى بەهێز بەناوى (پڕۆژەى مانهاتن)و باسى ئەو دەستکەوتە خێرایەى کردبوو کە لەدروستکردنى بۆمبى ئهتۆمدا لەچلەکانى سەدەى ڕابردوو بەدەستهاتبوو.
دەریاوانى ئەمریکا لەئێستادا کار لەسەر چەمکى پرۆسەیەک دەکات کە کەشتیەکانو فڕۆکەو سەکۆ ئامادەنەبوەکان پێکەوە گرێبدات لەمیانى ڕێگاى جیاوازەوە، لەچوارچێوەکەشیدا کەشتى ئاسمانى بچوکى بێ فڕۆکەوانو کەشتى ئاگادارکردنەوەى پێشوەختو لایەنى کارگێڕى لەخۆبگرێت.
بیرۆکەکە لەسەرئەوەیە، هێز لەسەر ڕوبەرێکى فراوان بڵاوەى پێبکرێت، لەجێگاى ئەوەى لەدەوروبەرى فڕۆکەهەڵگر کۆببنەوە، ئەمیش لەپێناو سەپاندنى زۆرترین قورسایى لەسەر هەواڵگرى چینو ناوەندەکانى ئاشکراکردنو پێناسەکردنى.
هێزى تۆڕە دابەشکراوەکان لەناوچە فراوانەکانو ئامرازى وێرانکردنى جۆراوجۆر پێکەوە دەبەستێت، دواى ئەوەش، ئەگەر بینرا هەر گرفتێک لەتۆڕەکەدا هەیە لەکاتى بەئامانجگرتندا، ئەوا دەتوانرێ لەم ڕێگەیەوە بەئاسانترین شێوە ئامانجەکە بپێکرێ.
لەوبارەیەوە، فەریق (فالیرى زابارینکۆ) جێگرى پێشوى بەڕێوەبەرایەتى پرۆسە سەرەکیەکانى دەستەى ئەرکانى گشتى هێزە چەکدارەکانى ڕوسیا ئاماژهى بهوهداوه، "زیادبونى خێراى توانا جەنگىو پرۆسەییەکانى چین، بۆتە مایەى نیگەرانیەکى قوڵى گەورە بەرپرسانى هێزە دەریاوانەکانى ئەمریکا".
وهرگێڕانى: حیلمى ڕەسوڵ ڕەزا
سهرچاوه: RT.Arabic