شارپرێس:
25ی ئه‌م مانگه له ساڵیادی خۆپیشاندانه‌كانی ساڵی رابردووی به‌غداد و پارێزگاكانی دیكه‌ی باشووری عێراق خۆپیشاندان به‌ڕێوه‌ده‌چێت و مه‌رجی به‌شداریكردنیش له خۆپیشاندانه‌كه بریتییه له هه‌ڵنه‌گرتنی چه‌ك و پابه‌ندبوون به رێنماییه ته‌ندروستییه‌كان.
رێكخه‌رانی خۆپیشاندانه‌كه ڤیدیۆیه‌كیان له‌باره‌ی خۆپیشاندانه‌كه‌ی رۆژی یه‌كشه‌ممه 25-10-2020 بڵاوكردووه‌ته‌وه، كه تیایدا هاتووه: كاتژمێر 8:00ی به‌یانی ده‌ستپێده‌كات و مه‌رجه‌كانی به‌شداریكردنیش بریتین له هه‌ڵنه‌گرتنی چه‌ك و هه‌موو ئه‌و ئامێرانه‌ی ده‌بنه هۆی توندوتیژی له‌لایه‌ن خۆپیشانده‌رانه‌وه، هاوكات پێویسته خۆپیشانده‌ران پابه‌ندبن به هه‌موو ئه‌و رێنماییانه‌ی كه رێكخه‌رانی خۆپیشاندانه‌كه ده‌ریانكردووه و پێویسته هیچ رووبه‌ڕووبونه‌وه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ هێزه ئه‌منییه‌كان روونه‌دات.
هه‌روه‌ها باس له‌وه‌شكراوه: پێویسته خۆپیشانده‌ران به ته‌واوی پابه‌ندی رێكاره‌ی خۆپارێزییه‌كان بن له كۆرۆنا و ده‌مامك به‌كاربهێنن، هه‌روه‌ها له‌و شوێنه‌ی كه خۆپیشاندانه‌كه‌ی تیادا به‌ڕێوه‌ده‌چێت پێویسته له‌وێ بمێننه‌وه و ئاڕاسته‌ی خۆپیشاندانه‌كه به‌ره‌و هیچ شوێنێكی تر نه‌برێت.
به‌گوێره‌ی میدیا عێراقییه‌كان، له‌مڕۆ هه‌ینییه‌وه هێزه ئه‌منییه‌كان كه‌وتوونه‌ته حاڵه‌تی ئاماده‌باشییه‌وه، ئه‌ویش به‌هۆی ئه‌وه‌ی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوو خۆپیشاندان له ساڵیادی "خۆپیشاندانه‌كانی تشرینی یه‌كه‌م" به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
ساڵی ڕابردوو له پارێزگای به‌غداد و زۆرێك له‌پارێزگاكانی دیكه‌ی عێراق خۆپیشاندانی به‌رفراوان به‌ڕێوه‌چوو، كه به‌هۆیه‌وه زیاتر له 600 كه‌س له‌خۆپیشانده‌ران به ته‌قه‌ی هێزه ئه‌منییه‌كان و له‌میانی ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌كان كوژران.
ئه‌و خۆپیشاندانه بوه‌هۆی ئه‌وه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و حكومه‌ته‌كه‌ی ده‌ستله‌كاربكێشێته‌وه، هاوكات داواكاری خۆپیشانده‌ران بۆ به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته جێبه‌جێكرا.