مه‌سرور بارزانی: دەبێت بە ناچاری خۆمان لەگەڵ ئەم دۆخە سەختە ئابورییه‌ بگونجێنین

کوردستان

27/10/2020‌ 1016 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی په‌رله‌مانتاراندا ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "لە ماوەی دەستبەکاربوونی کابینەی نۆیەمدا توانراوە 12 مووچە دابەشبکرێت".

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ له‌په‌رله‌مانی كوردستان وه‌ڵامه‌كانی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ پرسیاری په‌رله‌مانتاره‌كان خرایه‌ڕوو، كه‌ تیایدا مه‌سرور بارزانی ده‌ڵێت " لەسەرەتای بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا و دروستبوونی ئەم قەیرانە، هەموو هەوڵێکمان داوە بۆ دابینکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان، کە لە ماوەی دەستبەکاربوونی کابینەی نۆیەمدا توانراوە 12 مووچە دابەشبکرێت و لەم ماوەیەدا تەنیا دوو مووچە دواکەوتووە، ئەمەش بەهۆی نەناردنی بەشە بودجەی هەرێم بۆ مانگەکانی 5،6،7 لەلایەن حکومەتی فیدڕاڵییەوە".

مه‌سرور بارزانی ده‌شڵێت "ئەم دۆخە سەختە داراییە دۆخێکی نەخوازراوە و حکومەتی هەرێمی کوردستان دروستی نەکردووە،بەڵکو نزیکەی هەموو جیهانی گرتووەتەوە، دەبێت بە ناچاری خۆمان لەگەڵ ئەم دۆخە سەختە ئابورییه‌ بگونجێنین".

له‌کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمانی کوردستان بڕیاره‌ ئەو پەرلەمانتارانەی داوای پرساندنی سەرۆکی حکومەت جێگرەکەی و وەزیری دارایان کردووە، ده‌رفه‌رتی قسەکردنیان پێبدرێت له‌باره‌ی وه‌ڵامه‌كانی سه‌رۆكی حكومه‌ت بۆ پرسیاره‌كانیان.

بەپەلە