بومەلەرزە چاوەڕوانكراوەكەی ئیستانبوڵ؛ پێشبینی رووخانی 45 هەزار باڵەخانە ده‌كرێت

جیهان

06/11/2020‌ 2659 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس: لوقمان حاجى قادر
ئاژانسی پلاندانانی شاری ئیستانبوڵ ڕایگەیاند ئەگەر بومەلەرزە چاوەڕوانكراوەكەی ئەستەمبوڵ ڕووبدات هەروەك شارەزایانی جیۆلۆجی پێشبینییان كردووە، ئەوا زیاتر لە 45 هەزار باڵەخانەی ئەو شارە دەڕوخێنێت.

ئاژانسی روسیا توده‌ی بڵاویكرده‌وه‌: ئەگەر ئەو بومەلەرزە چاوەڕوانكراوە ڕووبدات و هێزەكەی 7.5 پلە بێت، پێشتریش ڕێوشوینی تایبەت نەگیرابنەبەر و ئامادەسازی بۆ ڕووبەرووبوونەوەی نەكرابێت، چاوەڕوان دەكرێت 48 هەزار باڵەخانە بڕوخێنێت یان تووشی زەرەر و زیانی زۆریان بكات، لەوانەشە  194 هەزار باڵەخانەی دیكەش تووشی زەرەر و زیانی سوك بكات.

ئاژانسەكە ئاماژەی بەوەش كردووە: بومەلەرزە چاوەروانكراوەكە 30% ی ڕێگەوبانەكان پەكدەخات، ئابووری وڵاتیش تووشی زەرەر و زیانێكی زۆر دەكات كە بە 120 ملیار لیرە مەزەندە دەكرێت.

ئاژانسەكە جەختی لەوەش كردۆتەوە كە زۆر پێویستە بایەخ بە ژێرخانی شارەكە بدرێت و ئامادەسازیش بكرێت بۆ ئەو خانوانەی لەوانەیە زەرەر و زیانیان بەربكەوێت.

بەپەلە