شارپرێس:
بههادین نوری، سیاسەتمەدار و سكرتێری پێشووتری حزبی شیوعی عێراقی ڕایدهگهیهنێت، "شهڕی براكوژی دەستکەوتێکی ئێجگار گەورەیە بۆ دوژمنانی کورد بەتایبەت لە تورکیاو لە عێراق".
بههادین نوری لهنوسینێكدا كه ئهمڕۆ ههینی بڵاویكردوهتهوه دهڵێت "تکا لە هەموو دڵسۆزان دەکەم کە داوای پێکهێنانی لیژنەیەکی بێلایەن بكهن و بهخێرایی بکەوێتە کار بۆ لێکۆڵینەوە ودۆزینەوەی چارەسەرێکی گونجاو بۆ کێشەکەی نێوان پارتی و پهكهكه".
دهقی نوسینهكهی بههادین نوری
زەنگی مەترسی لێیدا!
٢٠٢٠/١١/٤ دەنگ و باسی شەرێکی نێوان پێشمەرگەی پارتی و گەریلای پ ك ك بلاوکرایەوە .ئەمە زەنگێکی ترسناک بوو بۆ هەموو هاوڵاتیەکی دلسۆزی ئەم گەلە کە ڕۆژانی شەری براکوژی دەیەها ساڵی رابردووی لە بیرنەچۆتەوە، ئەمە زیانێکی ئیکجار گەورەیە لەگەلی کورد لە تورکیا و لە عێراق، دەستکەوتێکی ئێجگار گەورەیە بۆ دوژمنانی کورد بەتایبەت لە تورکیاو لە عێراق و بەگشتی لە هەموو جیهاندا.
من تکا لە برایانی هەردولا ، لە پارتی و پ ك ك دەکەم کە هەڵنەخلیسکێنە نێوزەلکاوی ئەم شەرە نەگریسەوە ، کە ئەم ولاتە نەگێرنەوە بۆ ناو دۆخی شەری براکوژی .. بەسە ئەو هەموو خێونرێشتن و کاولکاری و نەهامەتیە کە لە ئەنجامی شەری براکوژیدا بەسەر ئەم میللتە داهات .
من وەکو سیاسیەکی بەسالاجووی دنیادیدە کە هیچ پێوەندیەکی حیزبیم لەگەل هیچ لایەکدا نیە تکا لە هەردوولای کێشەکە دەکەم، لە پارتی و لە پ ك ك کە کوردستان لەم شەرە نەگریسە بپارێزن، تکا لە هەموو پەرلەمانتارانی هەرێم دەکەم بەدەنگ وبەکردار بکەونەجووڵە دژی ئەم شەرە، تکا لە هەموو دڵسۆزان دەکەم کە داوای پێکهێنانی لیژنەیەکی بێلایەن کە بەفەوری بکەوێتە کار بۆ لێکۆلینەوە ودۆزینەوەی چارەسەرێکی گونجاو بۆ کێشەکە .
بەهادین نوری
۲٠۲٠/۱۱/٦