شارپرێس:
پلاتفۆڕفی کوردستان بۆ پرسە نیشتیمانییەکان له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك له‌ڕێكخراوه‌كان‌و چالاكوانانى كۆمه‌ڵى مه‌ده‌نى‌و كه‌سایه‌تیه سه‌ربه‌خۆكانه‌وه دامه‌زراندنى خۆى ڕاگه‌یاندو به‌رپرسى پلاتفۆڕمه‌كه‌ش ده‌ڵێت:"خه‌ڵكى هه‌رێمى كوردستان به‌ته‌واوى بێزاربوه له‌چه‌مكى حزبایه‌تى‌و نائومێدبون لێى".
د.ئا‌ڤێستا كەمال به‌رپرسى پلاتفۆڕفی کوردستان بۆ پرسە نیشتیمانییەکان به‌شارپرێسى ڕاگه‌یاند، "ئامانجمانه پرسه نیشتیمانیه‌كانى جارێكى دیكه پێناسه بكه‌ینه‌وه، بۆیه پرسى نیشتیمانى‌و پرسى ژینگه سه‌ره‌كیترین بابه‌ته‌كانى پلاتفۆڕمه‌كه‌یه له‌سه‌رتاسه‌رى هه‌رێمى كوردستان".
ئه‌وه‌شى ڕونكرده‌وه، "پلاتفۆڕمه‌كه پڕۆژه‌یه‌كى مه‌ده‌نیه، تێپه‌ڕاندنى مه‌فهومى حزبایه‌تیه، له‌به‌رئه‌وه‌ى خه‌ڵكى هه‌رێمى كوردستان به‌ته‌واوى بێزاربوه له‌چه‌مكى حزبایه‌تى‌و نائومێدبون له‌حزب، هیچ ئومێدێكیشى به‌باشیه‌كانى حزب نه‌ماوه، بۆیه ئێمه له‌م پلاتفۆڕمه‌دا ده‌مانه‌وێت له‌هه‌موو پرسه نیشتیمانیه‌كان قسه‌مان هه‌بێت، ئه‌و قسه‌یه‌ش قسه‌ى جدى بێت، له‌پێش هه‌موشیانه‌وه ده‌مانه‌وێت قسه‌كانمان پاڵپستى خه‌ڵكى له‌گه‌ڵدا بێت".
سه‌باره‌ت به‌گرنگى پلاتفۆڕمه بۆ خه‌ڵكى كوردستان، د.ئا‌ڤێستا جه‌ختیكرده‌وه، "ئێمه نه حزبین‌و نه ڕێكخراو، ئێمه له‌چوارچێوه‌یه‌ك كارده‌كه‌ین كه په‌یوه‌ندى به‌پرسه‌كانه‌وه هه‌یه، ئێمه هه‌وڵده‌ده‌ین گۆڕانكاری له‌كلتورو سیاسه‌تدا بكه‌ین له‌هه‌رێمى كوردستان".
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، "پلاتفۆڕمه‌كه‌مان له‌سه‌ر ئاستى هه‌موو هه‌رێمى كوردستانه‌و ئه‌گه‌رى ئه‌وه‌ش هه‌یه، عێراقیش بگرێته خۆى، تائێستا پێگه‌كانمان پڕنه‌كردۆته‌وه‌و ده‌مانه‌وێت له‌كه‌سایه‌تى ناوچه‌كانى كوردستان ئه‌و پۆستانه پڕبكرێنه‌وه، مه‌به‌ستمان كه‌سى شیاوه".