شارپرێس:
بریكاری پێشوتری وه‌زاره‌تی دارایی عیراق ڕایده‌گه‌یه‌گه‌یه‌نێت، "كورد له‌ناردنی خه‌ڵك بۆ به‌غدا هه‌رگیز نه‌یتوانیوه خه‌ڵكی پسپۆڕی دارایی بنێرێته به‌غدا"، ده‌شڵێت:"من بریكاری وه‌زیری دارایی بوم‌و چوارساڵه من خانه‌نشین بوم، به‌ڵام كورد نه‌یتوانیوه ئه‌و جێگه‌یه پڕبكاته‌وه"، جه‌ختیشده‌كاته‌وه، "ئه‌گه‌ر عێراق هه‌ر قه‌رزی وه‌رگرت ئه‌وا ئابوری به‌ره‌و ڕوخان ده‌ڕوات‌و پاره‌ی عیراقیش وه‌كو تمه‌ن‌و لیره‌كی توركی بێ نرخ ده‌بێت".
د.فازڵ نه‌بی بریكاری پێشوتری وه‌زاره‌تی دارایی عیراق ده‌ڵێت:"به‌داخه‌وه حكومه‌تی هه‌رێم له‌ناردنی خه‌ڵك بۆ به‌غدا هه‌رگیز نه‌یتوانیوه خه‌ڵكی پسپۆڕی دارایی بنێرێته به‌غدا".
ئه‌وه‌ش ڕونده‌كاته‌وه، "من بریكاری وه‌زیری دارایی عیراق بوم‌و چوارساڵه خانه‌نشین بوم، چوارساڵه داواده‌كه‌م پسپۆڕێك بنێرنه ئه‌و جێگایه‌ی من، چونكه ئه‌و جێگه‌یه جێگه‌ی كورده چوارساڵه كورد ئه‌و جێگایه‌ی پڕنه‌كردۆته‌وه‌كه گرنگترین پۆسته".
بۆ چاره‌سه‌رى كێشه‌كانى هه‌ولێرو به‌غدا د.فازڵ نه‌بى ده‌ڵێت:"له‌به‌رده‌م حكومه‌تی هه‌رێم له‌ئێستادا دوو چاره‌سه‌ر هه‌یه، ئه‌و 320 ملیاره یاساییه كه ده‌درێته كوردستان ئه‌وه چاره‌سه‌ره خێراكه‌یه، به‌ڵام چاره‌سه‌ری دوه‌م ئه‌گه‌رهات‌و ئه‌وه‌نه‌كرا، ئه‌وه ده‌بێت حكومه‌تی هه‌رێم به‌زوترینكات وه‌فدێكی هونه‌ری شاره‌زای خاوه‌ن ئه‌زمون له‌مه‌سه‌له‌ی دارایی‌و نه‌وت بنێرێته به‌غدا بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی به‌غداو وه‌زاره‌تی نه‌وت‌و دامه‌زراوه‌ی سۆمۆ دابنیشن‌و بگه‌نه ڕێكه‌وتنێك ئه‌وكاته ڕێكه‌وتنه‌كه مولزه‌م ده‌بێت كه وه‌زاره‌تی دارایی عێراق جێبه‌جێی بكات".
سه‌باره‌ت به‌قه‌رزه‌كان‌و ڕۆڵى بانكه‌كانى ڕه‌شیدو ڕافیده‌ین د. فازڵ وتى:"بانكه‌كانى ڕه‌شیدو بانكی ڕافیده‌ین دوو بانكی گه‌وره‌ن له‌عێراق، ئه‌وانیش ئێستا تاقه‌تی دانی قه‌رزیان نه‌ماوه به‌حكومه‌ت، چونكه له‌ماوه‌ی ڕابردودا حكومه‌ت قه‌رزێكی گه‌وره‌ی له‌و دوو بانكه وه‌رگرتوه، بانكه ئه‌هلییه‌كانی عێراقیش به‌هه‌مویان ناتوانن یه‌ك ترلیۆن عێراق قه‌رزبده‌نه عێراق، له‌به‌رئه‌وه عێراق به‌ره‌و بانكی مه‌ركه‌زی ده‌ڕوات، بانكی مه‌ركه‌زیش به‌گوێره‌ی یاساكه‌ی ناتوانێت قه‌رز بداته حكومه‌ت".
ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا، "كاتی خۆی من له‌ساڵی 2015 ئه‌و ڕێگه‌یه‌م بۆ دانان كه عێراق ده‌كرێت داوای قه‌رز له‌بانكه حكومییه‌كان بكات‌و ئه‌گه‌رهات‌و بانكه حكومییه‌كان پاره‌یان نه‌بوو ئه‌وا "ئیعاده‌ی خه‌سمی ئه‌و سه‌نداتانه" ده‌كه‌نه‌وه له‌بانكی مه‌ركه‌زی واته ڕێگه‌یه‌كی یاساییمان وه‌رگرتوه كه‌واته پاره‌كه له‌بانكی ناوه‌ندییه‌وه دێته ده‌رێ".
ئاماژه‌ى به‌پڕنه‌كردنه‌وه‌ی پۆستى بریكاری وه‌زاره‌تی دارایی كرد‌و د.فازڵ بۆ ده‌نگى ئه‌مریكا وتى:"ڕێكه‌وتنی حزبی كێشه‌ی نییه، چونكه ئه‌و پۆسته دیاریكراوه بۆ پارتی دیموكراتی كوردستان‌و بریكاری وه‌زاره‌تی نه‌وتیش هی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانه، باوه‌ڕبكه‌ن پۆستى بریكاری وه‌زاره‌تی دارایی ده‌سه‌ڵاتی زۆره".