شارپرێس:
کەسێک لەدانیشتوانى هەرێمى لینینگراد لەباکورى ڕۆژئاواى ڕوسیا توشى برینداریەکى کوشندە هات بەهۆى وەشاندنى چەند چەقۆیەکەوە لەلایەن یەکێک لەسەرنشینانى ئۆتۆمبیلێکەوە؛ کاتێ ڕەتیکردەوە دەمامک ببەستێ.
لەکامێراى چاودێریدا دەردەکەوێت کە چۆن شەڕ لەنێوان پیاوێک (قوربانیەکە)و سەرنشینە بێ دەمامکەکە دروستدەبێتو پاشان سەردەکێشێ بۆ شەڕکردن لەسەر شەقامدا.
ئەوکەسەى ڕەتیکردەوە دەمامک ببەستێ بەچەقۆ هێرشیکردەسەر ڕکابەرەکىو بوە مایەى گیانلەدەستدانى.
پۆلیس ئاماژەى بەوەکردوە، کەسە چەقۆ وەشێنەکە خاوەن پێشینەى ترى تاوانەو، بەهۆى ئەم تاوانەشیەوە دەستگیرکراوە.
وەرگێڕان: کۆژیار حلمى
سەرچاوە: RT.Arabic