شارپرێس:
به‌ڕێوه‌به‌ری ڕاگەیاندنی پۆلیسی گەرمیان رایگه‌یاند، چوار كه‌س له‌سه‌ر هه‌ڵواسینی كچێك ده‌ستگیركران كه سیانیان بران و له‌كاتی لێكۆڵینه‌وه‌دا دانیان به‌تاوانه‌كه‌یاندا ناوه.
عه‌لی جه‌مال قدوری به‌ڕێوه‌به‌ری ڕاگەیاندنی پۆلیسی گەرمیان به شارپرێسی راگه‌یاند: "دوای ئەوەی ئێوارەی ڕۆژی هەینی ڕابردوو لەبەرواری 20\11\ 2020 ئاگادارکراینەوە لەبونی تەرمێک لەگەڕەکی شارەوانی دووی قەزای کەلار، دەست بەجێ مەفرەزەکانمان چونە شوێنی ناوبراو دەرکەوت ئافرەتێک بەناوی (م - ا - م ) لەدایکبووی 1994 لەماڵەکەی خۆیدا هەڵواسراوەوگیانی لەدەستداوە".
باسی له‌وه‌شكرد: بەئامادەبونی دادوەری لێکۆڵینەوەی کەلار و بەڕێوەبەری بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی گەرمیان لێکۆڵینەوە لەشوێنی ڕوداوەکە کراو تەرمی ناوبراوبەمەبەستی پشکنین ڕەوانەی پزیشکی دادوەری قەزای کەلار کرا.
به‌ڕێوه‌به‌ری ڕاگەیاندنی پۆلیسی گەرمیان ده‌شڵێت: "دوای کەمتر لەدوو کاتژمێر مەفرەزەکانمان لەبەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی گەرمیان توانیان چوار تۆمەتبار دەستگیربکەن کە سێ کەسیان برای کوژراوەکەن دوای لێکۆڵینەوە لەگەڵ تۆمەتباراندا دانیان نابەتاوانەکەدا کەبەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتیەوە ئەوتاوانەیان ئەنجامداوە".
به‌ڕێوه‌به‌ری ڕاگەیاندنی پۆلیسی گەرمیان ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: لەئێستادا بەبڕیاری دادوەرو بەپێی مادەی 406 تۆمەتباران بەندکراون.