شارپرێس:
جۆ بایدن، كاندیدی براوه‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا ڕۆژی سێشه‌ممه ناوی ئه‌ندامانی ئیداره‌كه به‌فه‌رمی ڕاده‌گه‌یه‌نێت.
میدیای ئه‌مریكی ناوی به‌شێك له‌و كاندیدانه‌ی بڵاوكردوه‌ته‌وه كه چاوه‌ڕێده‌كرێت له ئیداره‌كه‌ی جۆ بایدن بۆ چوار ساڵی داهاتوو پۆستی باڵا وه‌ربگرن كه به‌مشێوه‌یه‌یه:
ئه‌نتۆنی بلینكن، بۆ پۆستی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا
جیك سۆلیڤان، ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانیی ئه‌مریكا
جانیت یێلین، وه‌زیری گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا
هه‌رچه‌نده سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراو بڕیاریداوه ناوی به‌شێك له‌ئه‌ندامانی ئیداره‌كه‌ی ڕابگه‌یه‌نێت، به‌ڵام تا ئێستا دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا ئاماده نییه دانبنێت به‌شكسته‌كه‌ی له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا.
ڕاوێژكاره‌كانی بایدن جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌نه‌وه، ئه‌و كه‌سانه‌ی له ئیداره‌ی سه‌رۆكی نوێی ئه‌مریكا پۆستی باڵا وه‌رده‌گرێت، كه‌سانی لێهاتوو ده‌بن له‌بواره‌كه‌ی خۆیاندا.