شارپرێس:
نرخی نه‌وت به‌رزبوونه‌وه‌یه‌كی نوێی تۆماركرد، ئه‌وه‌ش هاوكاته له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی واده‌ی به‌كارهێنانی ڤاكسینی كۆرۆنا.
ڕۆژی سێشه‌ممه نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی برێنت گه‌یشته 46 دۆلار و 49 سه‌نت، ئه‌وه‌ش به‌راورد به ڕۆژانی ڕابردوو سێ دۆلار به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه بینیوه.
به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت له‌كاتێكدایه، خواست له‌سه‌ر كڕینی نرخی نه‌وت زیادیكردووه، كه ئه‌وه‌ش هاوكاته له‌گه‌ڵ هه‌واڵه دڵخۆشكه‌ره‌كانی په‌یوه‌ست به‌كارهێنانی ڤاكسینی كۆرۆنا.
به‌راورد به هه‌فته‌ی ڕابردوو نرخی نه‌وت 5% زیادیكردووه، ڕێكخراوی ئۆپیك ده‌یه‌وێت ئه‌و پارێزگاری له‌و ده‌ستكه‌وته بكات له‌ڕێگه‌ی ڕێككه‌وتنی نێوان وڵاتانی ئه‌ندامی ئۆپیك بۆ سنورداركردنی هه‌نارده‌ی نه‌وت.