شارپرێس:
مه‌سرور بارزانى ڕایگه‌یاند، له‌ساڵی داهاتوەوە هه‌ر هاوڵاتییه‌كی هه‌رێمی كوردستان ده‌بێته خاوه‌نی ناسنامه‌ی دیجیتاڵی تایبه‌ت به‌خۆى، ڕاشیگه‌یاند، "كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێم كارده‌كات بۆ به مۆدێرنكردنی خزمه‌تگوزارییه‌كان له‌گه‌ڵ بونیادنانی ژێرخانی ئه‌لیكترۆنی".
له‌میانی واژۆكردنی گرێبه‌ستێك بۆ به‌دیجیتاڵكردنی خزمه‌تگوزارییه‌كان له‌بواری هاتوچۆ مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم جه‌ختیكرده‌وه، ئه‌وان وه‌كو كابینه‌ى نۆیه‌م كارده‌كه‌ن بۆ به‌مۆدێرنكردنی خزمه‌تگوزارییه‌كان له‌گه‌ڵ بونیادنانی ژێرخانی ئه‌لیكترۆنی.
سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم وتیشى:"به‌ره‌و ئه‌وه ده‌چین واز له‌مامه‌ڵه‌ی كاغه‌ز بهێنین، چونكه زه‌حمه‌ته هاوڵاتیان ده‌یان كاتژمێر كاتی خۆیان له‌نۆره‌و وه‌ستان‌و چاوه‌ڕوانیكردن بۆ ئه‌نجامدان‌و ڕاییكردنی مامه‌ڵه‌كانیان‌و كاروباریان به‌سه‌ر ببەن، لەكاتێكدا ده‌كرێ به‌ماوه‌یه‌كی كه‌م‌و به‌خێرایی به‌شێوه‌یه‌كی ئۆنلاین مامه‌ڵه‌ی هاوڵاتیان ته‌واوبكرێت".
بارزانى جه‌ختیكرده‌وه، "كۆتاییهێنان به‌پشتبه‌ستنمان به‌كاری كاغه‌زی‌و دابینكردنی خزمه‌تگوزاریی دیجیتاڵی، كارێكی ئاره‌زومه‌ندانه نییه، به‌ڵكو ئه‌وه پێویستییه‌كه، ئێمه هیچ ڕێگه‌یه‌كی دیكه‌مان له‌به‌رده‌مدا نییه، یان ده‌بێ له‌گه‌ڵ ته‌كنەلۆژیا پێشبكه‌وین‌و به‌ره‌وپێش بچین، یان له‌ڕابردودا بمێنینه‌وه‌و گیربخۆین."
وته‌كانى بارزانى له‌كاتێكدابوو، ئه‌مڕۆ حكومه‌تى هه‌رێم گرێبه‌ستێكى واژۆكرد له‌نێوان وه‌زاره‌تی ناوخۆ‌و گروپی میولباوه‌ری ئه‌ڵمانی بۆ ده‌رهێنانی مۆڵه‌تی شۆفێری‌و ئۆتۆمبێل‌و خزمه‌تگوزاریی تۆماركردن.
گرێبه‌سته‌كه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ناوخۆ‌و فه‌رمانگه‌ی ته‌كنه‌لۆژیای زانیاری حكومه‌تى هه‌رێمه‌وه تاووتوێده‌كرێت به‌هاوبه‌شی‌و له‌نزیكه‌وه كاری له‌سه‌رده‌كه‌ن.
ئاشكراشیكرد، "پسپۆڕانی بواری دارایی، ڕاوێژی بازرگانی پێشكه‌ش به‌حكومه‌تی هه‌رێم ده‌كه‌ن، ئه‌وانیش ڕۆڵی گرنگیان هه‌بوه، ئه‌و گروپه ئێستا له‌گه‌ڵ مۆڵ گروپ كاره‌كانیان فراوانكردوه، به‌شێوه‌یه‌ك له‌ئاست خواست‌و ڕوانینی ئه‌م كابینه‌یه‌و پێداویستی خه‌ڵكی كوردستان بـێت كه جێی خۆشحاڵییه هه‌وڵه‌كانیان بوه‌ته هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی خه‌رجییه‌كانی حكومه‌ت له‌كه‌رتی گشتی بەزیاتر له‌حه‌وت ملیۆن دۆلار".
سه‌باره‌ت به‌كاریگه‌رییه‌كانی پڕۆژه‌كه‌ش له‌قازانجی كه‌رتی گشتیدا مه‌سرور بارزانى وتى:"له‌ساڵی داهاتوەوە هه‌ر هاوڵاتییه‌كی هه‌رێم ده‌بێته خاوه‌نی ناسنامه‌ی دیجیتاڵی، ئه‌وه‌ش یه‌كه‌م سیسته‌می زانیاریی دانیشتوانمان بۆ دروستده‌كات كه پێشمه‌رجه بۆ گه‌یاندنی خزمه‌تگوزاری دیجیتاڵی، یه‌كه‌میشیان خزمه‌تگوزاری شۆفێری‌و تۆماركردنی ئۆتۆمبێل ده‌بێت كه زیاتر له‌دوو ملیۆن هاوڵاتی سودی لێوه‌رده‌گرن، هه‌موو شۆفێرێكیش كارتی زیره‌كی ده‌بێت".
ئه‌وه‌شى وت:"یه‌كه‌كانی پۆلیسی گه‌ڕۆكیش ئامێرێكیان ده‌بێت كه ده‌ستبه‌جێ ده‌توانن ئۆتۆمبێله‌كان‌و شۆفێران كۆنترۆڵ بكه‌ن".
ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا، "دواتر داموده‌زگاكانی دیكه‌ی حكومه‌ت سود له‌م داتا‌و زانیارییانه وه‌رده‌گرن، بۆ نمونه په‌روه‌رده، كه‌رتی ته‌ندروستی‌و باج‌و دارایی، هیوادارم ئه‌مه هانده‌رێك بێت بۆ یارمه‌تیدان‌و هاندانی گه‌نجه‌كانمان له‌دروستكردنی ده‌رفه‌تی كار‌و بزنسی نوێ له‌ڕێگه‌ی هاوكاریی‌و هاوبه‌شیكردنی كه‌رتی گشتی‌و تایبه‌تیدا".