شارپرێس:
سێرگی لاڤرۆڤ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕوسیا ڕایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی ئاماده‌یه هاوكاریی سه‌ربازی پێشكه‌شی عێراق بكات.
كه‌مێك پێش ئێستا له‌كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیی هاوبه‌ش له‌نێوان فوئاد حوسێن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق و سێرگی لاڤرۆڤ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕوسیا، لاڤرۆڤ ڕایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی ئاماده‌یه هاوكاریی سه‌ربازی و له‌نێویدا پڕچه‌ككردن پێشكه‌شی عێراق بكات.
هاوكات وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕوسیا به‌فه‌رمی بانگهێشتی مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقی بۆ ڕوسیا كرد.
له‌و كۆنگره ڕۆژنامه‌وانییه هاوبه‌شه‌دا وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكای له‌و وڵاته به ڕێككه‌وتن له‌سه‌ركراو ناوبرد.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق به‌سه‌ردانێك له‌ڕوسیایه بۆ تاوتوێكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان به‌غدا و مۆسكۆ.