شارپرێس:
پهرلهمانتارێكی گۆڕان باس لهوهدهكات لە دانیشتنی ئەمڕۆدا دەستەی سەرۆکایەتی سەلماندیان کە نە وەڵامی یاداشتیان دەدەنەوە لە پێناو گفتوگۆی دۆخی ھاووڵاتی و نەدەھێڵن ڕا یا ناڕەزایی دەربڕن و بۆیه لە ئێستادا بایکۆتکردنی دانیشتنەکانی پەرلەمان بووە بە ئەرک.
لهنوسینێكدا شایان عهسكهری ئهندامی فراكسیۆنی گۆڕان له پهرلهمانی كوردستان رایگهیاند: "حکومەتی ھەرێمی کوردستان خۆی لە بەرپرسیاریەتی لاداوە بەرامبەر بە مووچە و داھاتی ھاووڵاتی، دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانیش بە ھەمان شێوە لەسەر ھەموو بابەتێک دانیشتن ڕادەگەیەنێ تە نھا لەسەر چارەسەری دۆخی ھاووڵاتی نەبێ".
باسی لهوهشكردووه: "لە دانیشتنی ئەمرۆدا دەستەی سەرۆکایەتی سەلماندیان کە نە وەڵامی یاداشتمان دەدەنەوە لە پێناو گفتوگۆی دۆخی ھاووڵاتی و نەدەھێڵن ڕا یا ناڕەزایی دەربڕین، کەواتە تەنانەت پەرلەمانتاریش کە نوێنەری ھاووڵاتیە مافی ئاخاوتنی لێ زەوت کرا لە ژێر ھەر پاساوێک بێت".
شایان عهسكهری دهشڵێت: "بایکۆت کردنی دانیشتنەکانی پەرلەمان تا ئەوکاتەی پەرلەمانی کوردستان بڕیارێک دەردەکات، حکومەتی ھەرێم ئیلزام بکات تا بڕێک نەوت و نیوەی داھاتی خاڵە سنوریەکان ڕادەستی بەغدا بکات لەبەرامبەر ناردنی موستەحەققاتی ھەرێم لەلایەن بەغداوە، تاوەکو ھەرێم بیانووی نەمێنێ بۆ پێدانی مووچەی ھاووڵاتی".
رونیشیكردهوه: ئەو رۆژەی لەشەقام بووم دەنگم باشتر دەگەیشت، لە شەقام دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی لێ نەبوو قسەم پێ ببڕێ.