شارپرێس:
هاتوچۆی گه‌رمیان رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ له‌سه‌ر ڕێگای كه‌لار - خانه‌قین به‌هۆی پێكدادانی سێ ئۆتۆمبێله‌وه، سێ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا، دوو كه‌سی دیكه‌ش برینداربون.
لەراگەیەندراوێكدا بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی گه‌رمیان ئاماژەی بەوەكردووە، پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ له‌سه‌ر ڕێگای كه‌لار - خانه‌قین له نزیك گوند تۆپ عه‌سكه‌ربه‌هۆی پێكدادانی سێ ئۆتۆمبێل له‌جۆره‌كانی (تۆیۆتا لانكرۆزه‌ر، دو ئۆتۆمبێلی بارهه‌ڵگر له‌جۆری مان) سێ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا دو كه‌سی دیكه‌ش برینداربون.
ئاماژەی بەوەشكردووە، له‌ئێستادا تیمی هاتوچۆ له‌سه‌ر ڕوداوه‌كه‌یه و لێكۆڵینه‌وه له‌ڕوداوه‌كه ده‌ستیپێكردوه، دو برینداره‌كه‌ش گواستراونه‌ته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی شه‌هید هه‌ژار له‌كه‌لار.