شارپرێس:
پزیشکان لەخویەکی هەڵە هۆشداریدەدەن کە ئەویش بریتییە لەچونەسەر جێگا بەقژی تەڕەوە، تهئكیددهكهنهوه، "بەتێپەڕبونی کات گرفتو نەخۆشیی بۆ پێستی کەسەکە دروستدەبێت".
بەگوێرەی پێگەی "بێست لایف"، د.کارۆل چینگ پڕۆفیسۆری یاریدەدەر لەکۆلێژی دیڤید گیڤن بۆ پزیشکی لەزانکۆی کالیفۆڕنیا ڕایگهیاندوه، "ئەو خوە دەبێتە هۆی زیادبونی کڕێژی قژ، بەشێوەیەک کاتێک کەسێک دوای خۆشۆردن ڕاستەوخۆ دەچێتەسەر جێگای خەوتن، ئەوە شێداری قژەکە کەشێکی نمونەیی بۆ گەشەکردنی کەڕوەکان دەڕەخسێنێت".
وتویهتى:"تێکەڵبونی شێدارییو گەرمی لەژوری نوستندا لەگەڵ قژێکی تەڕ، زەمینەیەکی بەپیت بۆ زۆربونی کەڕوی مەلاسیزی دروستدەکات، کە تەنها هەر هۆکارنییە بۆ دروستبونی کڕێژ، بەڵکو پەیوەستە بەدروستبونی نەخۆشییەکانی پێستیشەوە وەک هەوکردنی پێستو ئەگزیما".
چنینگ ئاماژهى بهوهشكردوه، "ئەوەی دۆخەکە خراپتردەکات ئەوەیە، خەوتن لەسەر سەرینی تەڕ وادەکات بەکتریاو کەڕوەکان چەندین نەخۆشیی پێست لەسەر ڕوخسارو لەقژدا دروستبکات، وەک دەرکەوتنی زیپکەو کرمی بازنەییو هەوکردنی قژی سەر".
هەربۆیە پزیشکانو پسپۆڕان ڕێنمایی دەدەن بەوەی یان لەبەیانیاندا قژ بشۆرێت، یان ئەگەر هاتو لەشەواندا شۆردرا، پێشخەوتنو چونەسەر جێگا لەڕێگای ئامێری وشکەرەوەوە وشک بکرێتەوە.
ئامادەکردن: ئاکۆ ئاڵی