پزیشکێک ئاشکرایکردوە..توشبوانی کۆرۆنا پێش مردن چی دەبینن؟

تەندروستی

28/11/2020‌ 4578 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

زانایه‌كى ڤایرۆسناسى ئه‌مریكى لەڕێگای پارچە ڤیدیۆیەکەوە دواین خولەکی ژیانی کەسانی توشبوی ڤایرۆسی کۆڕۆنای ڕونکردۆتەوە، ئەوکاتەی بەتەواوەتی دۆخی تەندروستییان تێکدەچێت‌و بەرەو مردن دەچن، لەوڕێگایەشەوە ئەو پزیشکە دەیەوێت خەڵک ئاگاداربکاتەوە کە ڤایرۆسی کۆڕۆنا کوشندەیەو دەبێت خۆیان بپارێزن.

د.کیمی ڕیمی زانای ڤایرۆسناسی ئەمریکی كه‌ هاوكات پزیشکە لەیەکەی چاودێری چڕ لەنۆڕینگەی زانکۆی واشنتۆن لەسانت لویسی ویلایەتی میسوری کاردەکات ڕایگه‌یاندوه‌، کەسی توشبوی ڤایرۆسی کۆڕۆنا بەرلەوەی گیان لەدەستبدات، ڕوخساری پزیشکەکە دەبینێت کە لێی نزیکدەبێتەوەو دوردەکەوێتەوە.

دەشڵێت:"ئەو دۆخە بەهۆی کەمی ئۆکسجینەوە دروستدەبێت، جگەلەوەی کەسی نەخۆش ئەو ئامێرە پزیشکیانەش دەبینێت کە پزیشک بۆ دانانی لولەی ڕیچۆتۆمی (ئەو لولانەی دەخرێنە ناو بۆڕییەکانی هەواوە) بەکاریاندەهێنێت".

ئامادەکردن: ئاکۆ ئاڵی