شارپرێس:
كۆمپانیای سامسۆنگ بڕیاریدا بگەڕێتەوە بۆ ڕكابەرێتی ئامێرەكانی كۆمپیوتەرو دوو كۆمپیوتەری نوێی لەجۆری Chromebook ڕاگەیاند.
بۆدی كۆمپیوتەری Chromebook 4 لەپلاستیكو ئەلەمنیۆم دروستكراوە كە بەرگەی شكان دەگرێت، كێشی كۆمپیوتەرەكە 1.18 كیلۆگرامەو قەبارەی شاشەكەی 11 ئینجە.
چارەسەركەری Intel Celeron N4000 بۆ كۆمپیوتەرەكە جێگیركراوە، كۆمپیوتەرەكە خاوەنی ڕامی جۆری LPDDR4ی 4 گێگابایتەو هاردەكەی 32 گێگابایتە، بەڵام كۆمپیوتەری Chromebook 4 Plus خاوەی شاشەیەكە بەقەبارەی 15 ئینج، ڕامی كۆمپیوتەرەكە 4 گێگابایتەو هاردەكەی 64 گێگابایتەو دەریچەی جۆری USB-Cی هەیە.
ئامادەكردن: ڕەنج ڕەسوڵ