شارپرێس:
لیۆنێل میسی ئەستێرەی هەڵبژاردەی ئەرجەنتینو یاریزانی یانەی بەرشەلۆنە، لەچوارچێوەی یارییەكی جەولەی 11ی خولی ئیسپانی كە لەنێوان یانەی بەرشەلۆنەو ئوساسۆنا ئەنجامدەدرێت، هەوڵدەدا تەحەدا بكاتو گۆڵ تۆماربكات.
وەرزی ئەمساڵ، خراپترین وەرزی تۆپی پێی ئەستێرە ئەرجەنتینییەكە بوە لەمێژوی ژیانیدا كە لەسەرجەم خولەكاندا توانیویەتی تەنها شەش گۆڵ تۆماربكاتو لەو شەش گۆڵە، پێنج گۆڵیان بەلێدانی سزا تۆماركردوە.
هاندەرانی یانەی بەرشەلۆنە، هیوادارن سبەی میسی بتوانێت گۆڵی یانەی ئوساسۆنا بهەژێنێت، لەمێژوی خولی ئیسپنیدا، ئوساسۆنا یەكێكبوە لەقوربانییەكانی دەستی لیۆنێل میسی، تەماشای ئەم ژمارانەی خوارەوە بكەن.
لەخولی لالیگاو پاڵەوانێتی مەلیك، میسی توانیویەتی 20 یاری ئەنجامبداتو لە31 گۆڵدا بەشداربێت بەرامبەر یانەی ئوساسۆنا كە 24 گۆڵی تۆماركردوەو 7 گۆڵی دروستكردوە، بەم ئامارە میسی لەهەر یارییەكدا بەرامبەر ئۆساسۆنا بەشداری 1.5 گۆڵی كردوە.
هەروەها لەخولی ئیسپانی میسی بەشداری 18 یاریكردوە بەرامبەر یانەی ئۆساسۆناو توانیویەتی 16 گۆڵ تۆماربكات، بەم ژمارە زۆریش میسی تاكە یاریزانە كە زۆرترین گۆڵی لەیانەی ئۆساسۆنا تۆماركردبێت.
ئامادەكردن: ڕەنج ڕەسوڵ