داوا لەسێ سەرۆكایەتییەكەی هەرێم دەكرێت لەسەر پرسی بەشودانی كچە تەمەن 13 ساڵانەكە بێنە دەنگ

کوردستان

28/11/2020‌ 647 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ژمارەیەک  ڕۆژنامەنووس و چاڵاکوان و ڕێکخراوەکانی كۆمەڵی مەدەنی  بەیاننامەیەک  لەبارەی هاوسەرگیری پیاوە تەمەن 40 ساڵەكەی هەریر لەگەڵ كچێكی تەمەن 13 دەردەكەن و ئاڕاستەی سێ سەرۆکایەتییەکەی هەرێم و داواکاری گشتی دەكەن.  
  
لەڕاگەیەندراوەکەدا كە بەناونیشانی " بەیاننامەی ناڕەزایەتی لەدژ کارەساتێکی قێزەون کە دژ بە کچێکی 13 ساڵان کراوە"   ئاماژە بەوەکراوە، ئەو کەسە تەمەنی 40 ساڵە و پێشمەرگەیە و دوو هاوسەری دیکەی هەیە، لە بەرامبەردا قەرزدا کچێکی 13 ساڵانی وەرگرتووە و کردوویەتی بە هاوسەری خۆی و دوێنێ گواستوویەتییەوە.  

ئەوەش هاتووە: " داوا دەکەین بەپەلە بێنە سەر خەت و ڕێگا لەم هاوسەرگیریە نایاساییە و هاوشێوەکانی بگرن و مافی ئەم منداڵە بەزوترین کات بگەڕێندرێتەوە و ئەوانەشی ئەم کارەیان دەرهەق بەمنداڵەکە کردووە بەتوندترین شێوە سزابدرێن بۆ ئەوەی جارێکی تر مافی منداڵ و ئافرەت پێشێل نەکرێت و ڕووداوی وا ڕوونەداتەوە."  

دەقی بەیاننامەکە:  
بەیاننامەی ناڕەزایەتی لەدژ کارەساتێکی قێزەون کە دژ بە کچێکی 13 ساڵان کراوە  

بۆ بەرێز: سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان  

بۆبەرێز:حکومەتی هەرێمی کوردستان  

بۆ بەرێز:پەرلەمانی کوردستان  

بۆ بەرێز:ڕای گشتی و لایەنە پەیوەندیدارەکانی مافی ئافرەت و مافی منداڵ  

  

پیاوێکی تەمەن 40 ساڵان بەناوی مهدی‌ ناصر ڕەسول کەپیشەی پێشمەرگەیە و دانیشتووی ناحیەی هەریری سەربە قەزای شەقڵاوەیە، لەبری قەرز کچێکی قەرزارەکەی کەتەمەنی 13ساڵانە، وەردەگرێت و هاوسەرگیری لەگەڵ دەکات و دوێنی گواستویتیەوە، پیاوەکە هاوسەری سێیەمیەتی و پێشوتر لەگەڵ ئافرەتێکی عەرەب و ئافرەتێکی کورد هاوسەرگیری کردووە و خاوەنی چەند مندالێکە.  

  

داوا دەکەین بەپەلە بێنە سەر خەت و ڕێگا لەم هاوسەرگیریە نایاساییە و هاوشێوەکانی بگرن و مافی ئەم منداڵە بەزوترین کات بگەڕێندرێتەوە و ئەوانەشی ئەم کارەیان دەرهەق بەمنداڵەکە کردووە بەتوندترین شێوە سزابدرێن بۆ ئەوەی جارێکی تر مافی منداڵ و ئافرەت پێشێل نەکرێت و ڕووداوی وا ڕوونەداتەوە.  

  

داوای ژمارەیەک لە ڕۆژنامەنووس و چاڵاکوان و ڕێکخراوەکان:  

1ـ زێدان خەسرۆـ ڕۆژنامەنووس  

2ـ ڕێکخراوی ڕێژنە میدیا  

3ـ جبار احمد شمس الدین ـ نوسەر  

4ـ ڤان هەرکی ـ چالاکوانی مەدەنی  

5ـ مێڤان هەرکی - ڕوژنامەنوسی سەربەخو  

6ـ عومەر مەلا سابیر ـ چالاکوان  

7ـ ڕێکخراوی هاودەنگ  

8ـ هەورامان خالید ڕۆژنامەنووس  

9ـ چیمەن امین فتاح ـ چالاکوان  

10ـ کارۆخ سەید ڕزگار ـ چاودێری سیاسی  

11ـ مەزهەر عەبدولجەبار ـ ڕۆژنامەنووس  

12ـ شێواز مەسعوود موحەممەد ـ ڕۆژنامەنوس  

13ـ بەختیار رەباتی بەڕێوبەری هەنگاو میدیا  

14ـبەهار موونزیر بەڕیوبەری ڕێکخراوی خەڵك بۆ گەشەپێدان (PDO )  

15ـ ڕێکخراوی خەڵك بۆ گەشەپێدان(PDO)  

16ــ ڕێکخراوی هاریکاری یاسایی ژنان Wola  

17ـ شۆخان ئەحمەد ڕەشید پارێزەر  

18ـهێمن گۆپتەپەیی - ڕۆژنامەنوس  

19ـچرۆ عمر / پەرستار  

20ـنازە کویستانی چالاکی مە دە نی  

21.