زاناکان هۆکاری هەوکردنی سییەکانی تووشبووانی کۆڕۆنا ئاشکرا دەکەن

تەندروستی

29/11/2020‌ 1654 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

زانا و پسپۆڕانی سوید و سەنگافوورە بەهاوبەش هۆکارەکانی هەوکردنی توندی سییەکانیان بەهۆی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێیان ئاشکرا کردووە.

بەگوێرەی گۆڤاری زانستیی Proceedings of the National Academy of Sciences ، زاناکان لەڕێگای پشکنینی تاقیگەییەوە لێکۆڵینەوەیان لەسەر ئەو هەوکردنانە کردووە کە بەسەر کۆئەندامی هەناسەدانی خوارەوەدا دێت لەدوای تووشبوونیان بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا، لەئەنجامدا تێبینیان کردووە کە ئەو رەگەزە خۆراکیانەی جەستە بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسەکە دەریاندەکات یەکەمجار بۆ سییەکان دەگوازرێنەوە.

لەبەشێکی تری لێکۆڵینەوەکەدا ئاماژە بۆ ئەوە کراوە کە ڤایرۆسەکە ژینگەیەکی گونجاو بۆ گەشەکردنی بەکتریاکان دوروستدەکات کە دواتر دەبێتە ژینگەیەکی هەوکردن و بەرگری جەستەی کەسەکە بەشێوەیەکی بەرچاو دادەبەزێنێت و هۆکارەکانی نەخۆشییە بەکتیرییەکان لەناو کۆئەندامی هەناسەی کەسی تووشبوو جالاک دەکات.

لەکۆتاییدا لێکۆڵەران گەیشتوونەیە ئەو ئەنجامەی کە خاوکەرەوەکانی ئەنزیمی پڕۆتینی هۆکارێکی کارا دەبیت بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەوکردنی میکرۆبی سیییەکان کە پەیوەستە بە ئەنفلۆنزاوە.
ئامادەکردن: ئاکۆ ئاڵی