ئەم بۆچونە هەڵە دەربارەى ریاڵ مەدرید راست نەبوو

وەرزش

29/11/2020‌ 243 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

بەرامبەر ڕیاڵ مەدرید زۆرترین لێدانی سزا هەژمار كراوە

یانەی ڕیاڵ مەدرید زۆر بەوە تاوانبار دەكرێت كە ناوبژیوان لە بەرژەوەندییەتی و ڕێژەیەكی زۆری لێدانی سزای لەلایەن ناوبژیوانەوە بۆ هەژمار كراوە، بەڵام ئامارێك ئەم قسانە پوچەڵ دەكاتەوە

لە چوارچێوەی ڕكابەرێیەكانی خولی ئیسپانی، شەوی ڕابردوو یاری نێوان ڕیاڵ مەدرید و ئەلاڤێس بەڕێوەچوو، یارییەكە بە ئەنجامی 2-1 لە بەرژەوەندی ئەلاڤێس كۆتایی پێهات و بە لێدانی سزا گۆڵی سەركەوتنیان تۆمار كرد

بەپێی ئامارێكی تایبەت بە خولی ئیسپانی: بەو لێدانی سزایەی كە لە دژی یانەی ڕیاڵ مەدرید هەژمار كرا، یانە پاشاییەكە لەم وەرزەدا زۆرترین لێدانی سزای بەرامبەر هەژمار كراوە كە دەگاتە 5 لێدانی سزا

ئەو لێدانی سزایانەی بەرامبەر یانەی ڕیاڵ مەدرید هەژمار كراون بەرامبەر ئەم یانانە بووە: بەرامبەر ڤالانسیا ( 3پەنارتی)، لێدانێكی سزا بەرامبەر ڤیاڕیاڵ و دانەیەكی تر بەرامبەر ئەلاڤێس

ئامادەكردن: ڕەنج ڕەسوڵ