شارپرێس:
بۆ جارى دوه‌م وه‌فدێك له‌به‌رپرسانى باڵاى ئۆزبه‌كستان چونه ڕۆژئاواى كوردستان، دواى گفتوگۆ، ژماره‌یه‌ك دیل‌و هاوسه‌رو منداڵى چه‌كدارانى داعشی به‌ڕه‌گه‌ز ئۆزبه‌كیان له‌ئیداره‌ى خۆسه‌ر وه‌رگرته‌وه.
ئاژانسى هه‌واڵى میهرى ئێران بڵاویكردۆته‌وه، وه‌فدێكى باڵاى ئۆزبەکستان بۆ گەڕاندنەوەی نزیکه‌ى 100 دیل‌و هاوسه‌رو منداڵى چه‌كدارانى داعش كه لەزیندانەکان‌و كه‌مپه‌كانى ڕۆژئاواى كوردستاندابون.
ئه‌وه‌ش ڕونكراوه‌ته‌وه، ئه‌و وه‌فده باڵایه‌ى وڵاتى ئۆزبه‌كستان سه‌ردانى هه‌ردوو كه‌مپى (هۆڵ‌و ڕۆژ)یان كردوه له‌ڕۆژئاواى كوردستان بۆ ئه‌وه‌ى هه‌موو ئه‌و ئۆزبه‌كیانه بدۆزنه‌وه كه پێشتر چه‌كدارى داعش بون‌و ئێستا دیلى داعشن یان هاوسه‌رى چه‌كدارانى داعش بون‌و ئێستا له‌كه‌مپه‌كاندان.
ئەمە بۆ دوه‌مجارە ژمارەیەک لەهاوڵاتیانی ئۆزبەکستان کە سەر بەداعش بون‌و ئێستا دیلن له‌ڕۆژئاواى كوردستان، بگەڕێنەوە بۆ وڵاتەکەیان.
ئاژانسه‌كه ئه‌وه‌شى باسكردوه، زۆربەی ئەوکەسانە ژن‌و منداڵن‌و لەسێ ساڵی ڕابردودا لەدۆخێکی نالەبار لەکەمپەکانی ڕۆژئاواى كوردستان ژیاون.
ساڵی ڕابردوو ئۆزبەکستان 220 هاوڵاتی خۆی لەڕۆژئاواى كوردستان وه‌رگرته‌وه‌و گه‌ڕاندنیه‌وه وڵاته‌كه‌ى.