شارپرێس:
دواى ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌ى گۆڕان كه جه‌ختیكرده‌وه، "هه‌ڵوێستی فه‌رمی لەلایەن بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانەوە بڵاوده‌كرێته‌وه‌و هه‌موو لێدوان‌و ده‌ربڕینێكی دیكه‌ی سیاسیی كه لەلایه‌ن به‌رپرسانی حزبی‌و حكومی‌و په‌رله‌مانتارانه‌وه بۆ میدیاكان ده‌درێت، گوزارشت له‌ڕای فه‌رمی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ناكات"، په‌رله‌مانتارێكى گۆڕان له‌به‌غدا ده‌ڵێت:"سەیرە، ئەگەر بەرپرسانی حزبیی‌و حکومیی‌و پەرلەمانتار گوزارشت لەڕای گۆڕان نەکەن ئەی کێن ئەوانەی گوزاشت دەکەن؟".
له‌كاردانه‌وه به‌ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌ى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان، هۆشیار عه‌بدوڵڵا په‌رله‌مانتارى گۆڕان له‌به‌غدا ڕایگه‌یاند، "سه‌یره، ئەگەر بەرپرسانی حزبیی‌و حکومیی‌و پەرلەمانتار گوزارشت لەڕای گۆڕان نەکەن ئەی کێن ئەوانەی گوزاشت دەکەن؟ مەگەر حزب جگە لەبەرپرسی حزبی‌و حکومی‌و پەرلەمانی چیتری هەیەو ئێمە نەمانزانیوە؟!".
ده‌شڵێت:"ئەوانە گوزارشت لەڕای ڕاستەقینەو ڕەسەنی گۆڕان دەکەن کە هێشتا لەسەنگەری داکۆکیکردندان لەخەڵک‌و شەقام نەک ئەو گروپە کەمینەیەی کە بۆتە بەشێک لەدەسەڵات".
په‌رله‌مانتاره‌كه‌ى گۆڕان نوسیویه‌تى:"پاشان گۆڕان بەحساب دامەزراوەی هەیە، جا خانە بێ یان جڤاتەکان یان فراکسیۆن، کەس بۆی نییە بەڕەهایی بەناوی گۆڕانەوە بەیاننامە دەربکا، دەتوانن بەناوی خانەی ڕاپەڕاندن یان جڤاتی نیشتیمانیی یان جڤاتی گشتیی دوای ڕەزامەندی ئەندامەکانیی بەیاننامە دەربکەن، بەڵام بەڕەهایی بەناوی گۆڕانەوە قسەکردن لەداردانی دەستوری ناوخۆیی گۆڕانە کە دەمێکە وەلا نراوە".
ئه‌وه‌شى وتوه:"باشتروایە ڕون بێ کێیە یان چ دامەزراوەیەکە دەیەوێ پاکانە بۆ دەسەڵات بکا؟! قسەکردن بەناوی هەموو بزوتنەوەی گۆڕانەوە ڕەتکراوەو بێ بایەخە".
له‌كۆتایشدا ده‌ڵێت:"ئێمە داکۆکیکردن لەخواست‌و داوا ڕەواکانی شەقام بەئەرکیی ڕاستەقینەی نوێنەرایەتیکرن دەزانین‌و لەو پێناوەشدا بەرپرسیارێتی دەنگی گۆڕانخوازان‌و خەڵکی کوردستان‌مان لەئەستۆگرتوەو لەو داکۆکیکردنەش بەردەوامدەبین".