شارپرێس:
به‌یانی ئه‌مڕۆ به‌هادین نوری سكرتێری پێشوتری حزبی شیوعی عیراق‌و سكرتێرى پێشوى بزوتنه‌وه‌ى دیموكراسیخوازانى كوردستان له‌ته‌مه‌نی 93 ساڵیداو به‌هۆى توشبونى به‌كۆرۆناوه كۆچی دوایی كرد، له‌گونده‌كه‌ى خۆى له‌قه‌ره‌داغ به‌خاكده‌سپێردرێت.
به‌هادین نوری خه‌ڵكی گوندی (ته‌كێ)ی قه‌زاى قه‌ره‌داغه‌و له‌ساڵی 1927 له‌دایكبوه، ساڵی 1946 له‌ته‌مه‌نی 19 ساڵیدا چۆته ڕیزه‌كانى حزبی شیوعی عێراقه‌وه‌و ساڵی 1949 بۆته سكرتێری حزب.
پاش چوارساڵ له‌به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌ركه‌كانی له‌حزبی شیوعیدا، ساڵی 1953 ده‌ستگیركراو فه‌رمانی له‌سێداره‌دانی بۆ ده‌ركرا، به‌ڵام دواتر له‌ژێر فشاردا ئه‌و فه‌رمانه هه‌ڵوه‌شێنرایه‌وه‌و كرا به‌زیندانی هه‌تاهه‌تایی، دواتریش ئازادكرا.
به‌هۆی ناكۆكی له‌گه‌ڵ حزبی شیوعیدا، به‌هادین نوری له‌ساڵی 1984دا ڕیزه‌كانی ئه‌و حزبه‌ی جێهێشت‌و له‌دوای ڕاپه‌ڕینیشه‌وه گه‌ڕاوه‌ته‌وه كوردستان، له‌ساڵی 1994یشدا بزوتنه‌وه‌ی ئازادیخوازانی كوردستانی دامه‌زراند.
د.هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر پارێزگاری سلێمانی له‌ڕێگه‌ی په‌یجی خۆیه‌وه له‌فه‌یسبوك نوسیویه‌تى:"به‌ناوی پارێزگای سلێمانییه‌وه، پرسه‌و ماته‌مینیی‌و په‌ژاره‌ی خۆمان بۆ كۆچی دوایی كه‌سایه‌تیی سیاسیی‌و فه‌رهه‌نگیی به‌ڕێزو پێشمه‌رگه‌و سه‌ركرده‌و تێكۆشه‌ری خه‌باتی نیشتمانیی‌و چینایه‌تیی كوردستان‌و عیراق، مامۆستا به‌هادین نوری ده‌رده‌بڕین، داواخوازین خودای گه‌وره ئارامیی به هه‌مولایه‌كمان ببه‌خشێت‌و ڕۆحی به‌ڕێزیان شادبێت".
ماوه‌ى چه‌ند ڕۆژێكه به‌هادین نورى توشى ڤایرۆسى كۆرۆنا ببوو، كاتژمێر 7ى به‌یانى ئه‌مڕۆش له‌نه‌خۆشخانه كۆچى دوایی كرد‌و بڕیاریشوایه، ته‌رمه‌كه‌ى ببرێته‌وه بۆ گوندى ته‌كیه‌ى سه‌ر به‌قه‌زاى قه‌ره‌داغ.