ئه‌مریكا نزیكه‌ی ملیارێك دۆلاری داوه‌ته‌ موچه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌

کوردستان

03/01/2021‌ 433 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
له‌چوارچێوه‌ی هاوكارییه‌كانی ئه‌مریكا بۆ هێزی پێشمه‌رگه‌، ئه‌و وڵاته‌ 850 ملیۆن دۆلاری داوه‌ته‌ پێشمه‌رگه‌ بۆ دابه‌شكردنی موچه‌كانیان.
 
عەقید وەین مارۆتۆ، وتەبێژی هاوپەیمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش به‌سه‌ركردایه‌تی ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند، له‌ساڵی 2015ه‌وه‌ تا ئێستا، 850 ملیۆن دۆلاریان خستووەتە سەر مووچەی وەزارەتی پێشمەرگە.

وته‌بێژی هاوپه‌یمانان جه‌ختده‌كاته‌وه‌ له‌وه‌ی، "هاوكاریكردنی هێزەکانی پێشمەرگە بۆ تێکشاندنی یەکجارەکی داعش بەردەوام دەبێت".

بڕیاره‌ هه‌فته‌ی داهاتوو ئه‌مریكا به‌ به‌های 12 ملیۆن و 700 هەزار دۆلار، 50 ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر، 20 ئۆتۆمبێلی سەربازی، 12 ئامبوڵانس و 11 ئۆتۆمبێلی گولـلەنەبڕی لە رێوڕەسمێکدا رادەستی پێشمەرگە