شارپرێس:
سه‌رۆكی فراكسیۆنی گۆڕان له‌په‌رله‌مانی كوردستان ڕایگه‌یاند، هه‌موو په‌رله‌مانتاره‌كانی گۆڕان ئاگاداركراونه‌ته‌وه پابه‌ندی بڕیاری گۆڕان بن بۆ ده‌نگدان به كاندیدی وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان.
گوڵستان سه‌عید، سه‌رۆكی فراكسیۆنی گۆڕان له‌په‌رله‌مانی كوردستان له‌كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا كه په‌یامنێری شارپرێس ئاماده‌یبوو وتی "هه‌ر په‌رله‌مانتارێكی گۆڕان ده‌نگ نه‌دات به‌وه‌زیری سامانه سروشتییه‌كان پابه‌ند نابێت به گۆڕانه‌وه و دژی ڕێككه‌وتنی پارتی و گۆڕانه بۆ چاكسازیی".
وتیشی، "هه‌موو په‌رله‌مانتاره‌كانی گۆڕان ئاگاداركراونه‌ته‌وه پابه‌ندی بڕیاری گۆڕان بن بۆ ده‌نگدان به كاندیدی وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان".