شارپرێس:
ساڵی ٢٠٢٠ هەر بەوەندە وازینەهێناوە کە ڤایرۆسی کۆڕۆنای تێدا بڵاوبۆوەو بەهۆیەوە قەیرانێکی تەندروستییو دارایی گەورەی لەجیهاندا خوڵقاند، بەڵکو ژمارەیەکی نێگەتیڤی تری تۆمارکردوە کەئەویش تۆمارکردنی بەرزترین پلەی گەرمییە لەمێژودا.
بەگوێرەی ڕوانگەی "کۆپەرنیکۆس"ی ئەوروپی بۆ چاودێریکردنی بەرگەهەوای زەوی، ساڵی ٢٠٢٠ بەرزترین پلەی گەرمی تێداتۆمارکراوە کە هاوشێوەی ئەو پلەیە لەساڵی ٢٠١٦ تۆمارکراوە، بەشێوەیەک لەوساڵەدا بەتێکرایی ١،٢٥ پلەی سەدی لەپێش سەردەمی پیشەسازی بەرزتربوە.
بەگوێرەی لێدوانی زانایانی کەشناسی کە قسەیان بۆ ئاژانسی فرانس پرێس کردوە، جیاوازییەکە ئەوەیە کە ساڵی ٢٠١٦ دیاردەی "نینیۆ"ی تێدا ڕوداوە کە دیاردەیەکی سروشتییەو دەبێتە هۆی بەرزبونەوەی پلەی گەرمی، واتە ئەگەر هاتباو ئەو دیاردە سروشتییە لەساڵی ٢٠٢٠ ڕویدابوایە ئەوە پلەی گەرمی لەنێوان ٠،١ بۆ ٠،٢ لەساڵی ٢٠١٦ بەرزتر دەبوو.
ئامادەکردن: ئاکۆ ئاڵی