شارپرێس:
لەپاش زیاتر لە١٨ مانگ، سه‌رئه‌نجام پۆستی وه‌زیری سامانه سروشتییه‌كان له‌كابینه‌ی نۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پڕکرایەوە.
ئه‌تروشی دوه‌م وه‌زیری سامانه سروشتییه‌كانه له‌ته‌مه‌نی حكومه‌تی هه‌رێم له‌دوای ئاشتی هه‌ورامی، هه‌رچه‌نده به‌رپرسان‌و په‌رله‌مانتارانی پارتی، ئه‌تروشتی به‌كه‌سێكی ته‌كنۆكرات‌و شاره‌زا له‌بواره‌كه‌ی خۆی ناوده‌به‌ن، به‌ڵام ده‌ستپێكی سوێندخواردنی ئه‌و وه‌زیره نیشانه‌ی پرسیاری بۆ كاركردنی ئاینده‌ی دروستكردوه، چونكه به‌ر له‌سوێندخواردنی وه‌ك وه‌زیر له‌لایه‌ن په‌رله‌مانتارانه‌وه كۆمه‌ڵێك پرسیاری لێكرا، دوای سوێندخواردنیشی به‌بێ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره‌كان په‌رله‌مانی كوردستانی جێهێشت.
به‌ر له‌سوێندخواردنی وه‌ك وه‌زیری سامانه سروشتییه‌كان كه‌مال ئه‌تروشی ڕاوێژكاری سه‌رۆكی حكومه‌ت بوو بۆ كاروباری وزه، ئه‌وه‌ى جێگه‌ی سه‌رنج بوو ئه‌وه‌بوو له‌هیچ كۆبونه‌وه‌یه‌كی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران‌و هیچ شاندێكی فەرمیی هەرێم بونی نه‌بوو، له‌كاتێكدا پۆستی فه‌رمیشی هه‌بوو، به‌ڵام شێخ باز له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی هیچ پۆستێكی نه‌بوو، له‌به‌شێكی كۆبونه‌وه‌و دانوستانه‌كاندا بەدەردەکەوت‌و نزیک بڕیار بەدەستانی حکومەتەوە دادەنیشت لەکاتێکدا تەنها هاوڵاتیەکی ئاسایی هەرێم‌و خاوەنی یەکێک لەکۆمپانیا دیارەکانی هەرێم بوو.
به‌ڕای چاودێران كێشه‌كه ئه‌وه‌نییه كێ ده‌بێته وه‌زیری سامانه سروشتییه‌كان، به‌ڵكو پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه له‌گه‌ڵ بونی د.كه‌مال ئه‌تروشی وه‌ك وه‌زیر، كێ ده‌بێته وه‌زیری سێبه‌رو حه‌قیقی ئه‌و وه‌زاره‌ته؟
ئاخۆ كه‌مال ئه‌تروشی ده‌توانێت ده‌ستبگرێت به‌سه‌ر ئه‌و گرێبه‌سته نه‌وتییانه‌ی له10 ساڵی ڕابردودا كراون‌و ته‌نها چه‌ند كه‌سێكی كه‌م ئاگادارن؟ یاخود ئه‌تروشی ته‌نها ڕوكه‌شی ئه‌و وه‌زاره‌ته‌یه‌و حكومه‌تی هه‌رێم ده‌یه‌وێت پیشانی ده‌ره‌وه‌ی بدات كه وه‌زاره‌ته‌كه وه‌زیری هه‌یه‌و هه‌رچی بڕیاری گرنگ‌و شاراوه‌شه له‌ده‌ستی مه‌سرور بارزانی خۆیدا بمێنێته‌وه.
له‌ڕوی كاركردن له‌بواره‌كه‌ی خۆیی‌و پسپۆڕێتی، د.كه‌مال كه‌سێكی شاره‌زای بواری نه‌وته، به‌ڵام چانسی شێخ باز به‌هۆی ئه‌و پاڵپشتییه به‌رفراوانه‌ی له‌نێو پارتی هه‌یه‌تی، دوو هێنده‌ی ئه‌تروشی بوو، بەڵام به‌گوێره‌ی هه‌ندێك زانیاریی نافه‌رمی ئه‌تروشی كاندیدی خودی مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی پارتی بوە بۆ ئەوەی کێشەو ململانێکانی ئاراستە جیاوازەکانی پارتی لەسەر وەزیرێک نەتەقنەوە کە لەبنەڕەتدا ئەو وەزارەتە یەکێکە لەکێشە گەرەو بنەڕەتیەکانی ئەو دوو ئاراستەیە لەساڵانی ڕابردودا.
لەشوقەیەکی بەریتانیاوە دۆسیەی نەوتی بەڕێوەبردوە
یه‌كێك لەکێشەو گرفته گەورەکانی به‌رده‌م ئه‌تروشی بریتییه له‌ئاشتی هه‌ورامی كه ئاخۆ ئاماده‌یه جانتا ڕه‌شه‌كه‌ی بداتە ئه‌تروشی، یاخود ئه‌ویش ده‌بێته گرفتێكی دیكه‌ی به‌رده‌م وەزیرە نوێکە.
له‌ماوه‌ی ڕابردودا ئاشتی هه‌ورامی له‌نێو شوقه‌كه‌ی خۆیه‌وه له‌شاری له‌نده‌ن، وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كانی به‌ڕێوه‌بردوه، چه‌ندجارێكی كه‌م نه‌بێت، نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه هه‌رێمی كوردستان.
له‌و ماوه‌یه‌ى ئاشتی هه‌ورامی له‌به‌ریتانیا بوه، هیچ كه‌سێك له‌كوردستان كاره‌كانی ئه‌وی ڕانه‌په‌ڕاندوه، ته‌نها خۆیی‌و سه‌رۆكی حكومه‌ت ئاگاداری دۆسیه‌ی نه‌وت بون.
پرسیاری زۆربەی چاودێران‌و هاوڵاتیان ئەوەیە ئاخۆ ئێستا هەورامی‌و نێچیرڤان بارزانی ئامادەن ئەو دۆسیانەی کە هێندە بەنهێنی پاراستویانە بیدەنە دەست وەزیرە نوێکەو ئەویش بیباتە نێو ئەنجومەنی وەزیران‌و ئاشکرایان بکات؟
سیانەی بەڕێوەبردنی دۆسیەی نەوت..
كه‌مال ئه‌تروشی، ئاشتی هه‌ورامی‌و شێخ باز، نه‌خشه‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستانیان له‌به‌رده‌ستدایه، دورخستنه‌وه‌ی هه‌ركامێكیان له‌دۆسیه‌كه وه‌ك ئۆتۆمبێلێك وایه بته‌وێت به‌سێ تایه لێى بخوڕیت، هه‌ورامی كۆی مه‌له‌فی نه‌وتی له‌ژێر ده‌ستدایه‌و نوێنه‌رایه‌تی ئه‌و باڵه‌ی نێو پارتی ده‌كات كه خۆیان به‌خاوه‌نی دۆسیه‌كه ده‌زانن، شێخ باز به‌كرداری نه‌وتی هه‌رێمی له‌ژێر ده‌ستدایه‌و كۆمپانیاكه‌ی ئه‌و وه‌به‌رهێنان له‌زۆربەی كێڵگه نه‌وتییه‌كان ده‌كات.
هه‌رچی كه‌مال ئه‌تروشی وه‌زیری نوێی سامانه سروشتییه‌كانیشه‌و په‌رله‌مان متمانه‌ی پێداوه‌و وەک دەوترێت لەمەودوا دۆسیەی نەوت لەژێر دەستی ئەودا دەبێت.
دانانی كه‌مال ئه‌تروشی له‌پۆسته نوێیه‌كه‌ی به‌دورنییه له‌ململانێی نێوخۆیی پارتی، به‌ڵام دانانی ئه‌تروشی بۆ ماوه‌یه‌ك ململانێكانی هێوركردوه‌ته‌وه، چونكه له‌حاڵه‌تی دانانی شێخ باز ناكۆكییه نێوخۆییه‌كانی پارتی ده‌ته‌قینه‌وه، بۆیه مه‌سرور بارزانی بژارده‌ی "كاندیدی هه‌موان"ی هه‌ڵبژارد كه ئه‌تروشی بوو.
ئێستا چاوەکان لەسەرئەوەن کە داهاتوی دۆسیەی نەوت چۆن دەبێت‌و کێ دەبێتە خاوەنی ڕاستەقینەو بڕیار بەدەستی بوارەکە؟ سەرۆکی هەرێم‌و وەزیری پێشوو لەگەڵ شێخ باز؟ یان سەرۆکی حکومەت‌و وەزیری ئێستا؟