شارپرێس:
بەگوێرەی راپۆرتێکی
رۆژنامەی "لۆفیگارۆ"ی فەڕەنسی بەپشتبەستن بە زانیارییەکانی کۆرین
شیشیبرتیش عیاشی خانمە پسۆڕی بواری خۆراکییفەڕەنسی، یازدە جۆر خواردن هەیە
دەتوانرێت بێ ترس لە زیادبوونی کێشی جەستەت بخورێت و بخرێتە ناو سیستەمی
خۆراکییەوە، بەوپێیەی کەمترین بڕی کالۆریان تێدایە، ئەو یازدە جۆر خواردنەش
ئەمانەن:
1- کەلەرم، یەک کوپی وردکراو 22 کالۆری تێدایە
2- برۆکۆلی، یەک کوپی وردکراو 31 کالۆری تێدایە
3- گوڵەبەلەم (قەڕنابیت) ، یەک کوپی وردکراو 27 کالۆری تێدایە
4. کەرەوز ، کەرەوز 95 % ئاوە ، بۆ دابەزاندنی کێشی زیادە بەسوودە و
میزهێنەرە.
5- باینجان، یەک کوپی وردکراوی باینجان 20 کالۆری تێدایە ، بۆیە پێشنیازدەکرێت
بە برژاوی و بێ رۆن بخورێت ، بۆیە دەتوانیت بەبێ هیچ کۆتوبەندێک وترسێک بخورێت .
6 - شوتی ، یەک قاش شوتی 46 کالۆری تێدایە .
7 - کاڵەک ، یەک قاش کاڵەک 53 کالۆری تێدایە .
8. زوچینی، یەک کوپ لە زوچینی نزیکەی 20 کالۆری تێدایە.
9. ئاروێ (خەیار)خەیار، یەکێکە لە
باشترین سەوزەکان کە هەستی بە تێربوون بەمرۆڤ دەبەخشێت، 1 کوپی وردکراو تەنیا 16
کالۆری تێدایە .
10 - هەڵووژە ، یەک دانە نزیکەی 30 کالۆری تێدایە .
11. فەرەنگی، یەک کوپی
وردکراو 47 گارمۆکەی تێدایە.
ئامادەکردن: ئاکۆ ئاڵی