یه‌كێتى‌و پارتى له‌شارى هه‌ولێر كۆده‌بنه‌وه‌

کوردستان

14/01/2021‌ 1324 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

شاندى مه‌كته‌بى سیاسى پارتى دیموكراتى كوردستان گه‌یشته‌ مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان له‌شارى هه‌ولێر.

په‌یامنێرى شارپرێس ئاشكرایكرد، شاندى یەکێتی بۆ كۆبونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ پارتى بریتین له‌سەعدی ئەحمەد پیرە، دارا ڕەشید، سۆران جەمال تاهیر، سالار سەرحەد، هاوكات شاندی پارتی دیموكراتى كوردستانیش پێكهاتون له‌زەعیم عەلی، کاکەمین نەجار، پشتیوان سادق‌و عەلی حوسێن.

گه‌ڕى سه‌ردانه‌كانى پارتى بۆلاى لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانى عێراق‌و هه‌رێمى كوردستان له‌ڕۆژى 12ى ئه‌م مانگه‌ به‌سه‌ردانى یه‌كگرتوى ئیسلامى ده‌ستى پێكردوه‌و بڕیاریشوایه‌، هه‌ر ئه‌مڕۆ شاندى پارتى له‌گه‌ڵ بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان كۆببێته‌وه‌.