شارپرێس:
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی پارێزگای دهۆك ئاشكرایكرد، ئه‌و كه‌سه‌ی گومانی تووشبووی به كۆرۆنای گۆڕاو لێده‌كرا، ده‌ركه‌وت هه‌ڵگری ئه‌و جۆره‌ی كۆرۆنا نییه.
د. ئەفراسیاب مووسا یونس، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی دهۆک له‌میانی لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند، كه‌یسه گوماناوییه‌كه‌ی كۆرۆنا كه له‌به‌ریتانیاوه گه‌ڕابووه‌وه دهۆك، ده‌ركه‌وت كۆرۆنای گۆڕاو نییه.
به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندروستی دهۆك وتیشی، ئه‌و كه‌سه چه‌ند ڕۆژێك پێشتر گه‌ڕابوه‌وه دهۆك و ئێستا باری ته‌ندروستی جێگیره.
پێشتر د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستیی هەرێمی کوردستان ڕایگه‌یاند، "حاڵەتێکی گوماناوی لە دهۆک کە لە بەریتانیا گەڕاوەتەوە نموونەی پشکنینی رەوانەی شاری هەولێر کراوە بۆ دڵنیابوونەوە".
وەزیری تەندروستی ئاماژەی بەوەشكرد، بە وردی چاودێریی هەموو کەسێک دەکەن کە لەو وڵاتانە دێنەوە "کە زنجیرەی نوێی کۆرۆنای تێدا بڵاوبووەتەوە".