شارپرێس:
سه‌ربارى ئه‌وه‌ى ته‌ندروستى دهۆك ئاشكرایكرد، ئه‌و حاڵه‌ته‌ى گومانیان لێى هه‌بوو كۆرۆناى گۆڕاو بێت ده‌ركه‌وتوه هه‌ڵگرى ئه‌و ڤایرۆسه نییه، به‌ڵام وه‌زیرى ته‌ندروستى ئاشكرایده‌كات، تائێستا ئه‌نجامى پشكنینه‌كه‌ى ده‌رنه‌چوه، بەڕێوەبەری تاقیگەی ناوەندی هەولێریش دەڵێت:"تائێستا کیتی پشكنینی دەستنیشانکردنی ڤایرۆسە گۆڕاوەکەمان نییە".
به‌یانى ئه‌مڕۆ د. ئەفراسیاب مو‌سا یونس بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی دهۆک له‌میانی لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند، "كه‌یسه گوماناوییه‌كه‌ی كۆرۆنا كه له‌به‌ریتانیاوه گه‌ڕابووه‌وه دهۆك، ده‌ركه‌وت كۆرۆنای گۆڕاو نییه".
پێچه‌وانه‌ى لێدوانى به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى ته‌ندروستى دهۆك، د.سامان به‌رزنجى وەزیری تەندروستی حكومه‌تى هەرێم ڕایدەگەیه‌نێت، "پشكنینی توشبوە گومانلێکراوەکەی کۆرۆنای گۆڕاو تائێستا دەرنەچوە".
بەرزنجی دەشڵێت:"پشكنینی حاڵەتە گومانلێکراوەی گۆڕاو کە لەدهۆکە تائێستا دەرنەچوەو بۆ دڵنیابونەوەش لەپشكنینەکان نمونەی پشكنینەکان لەتاقیگەی ناوەندی هەولێرن".
لاى خۆیشیه‌وه موحسین دزەیی بەڕێوەبەری تاقیگەی ناوەندی هەولێر دەڵێت کار لەسەر پشكنینی گومانلێکراوەکەی کۆرۆنای گۆڕاو دەکەن، بەڵام بۆ دەرچونی پشكنینەکان 72 کاتژمێری پێدەچێت‌و تائێستاش کیتی پشكنینی دەستنیشانکردنی ڤایرۆسە گۆڕاوەکەیان نییە".