شارپرێس:
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی سلێمانی رایگه‌یاند، له 24 كاتژمێری رابردوودا پێنج تووشبووش نه‌خۆشخانه‌یان جێهێشتووه و گه‌ڕاونه‌ته ماڵه‌كانیان و تا ئێستاش 29 تووشبوو له نه‌خۆشخانه ماون.
له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی سلێمانی بڵاویكرده‌وه: له 24 كاتژمێری رابردوودا هیچ تووشبوویه‌كی كۆرۆنا داخلی نه‌خۆشخانه نه‌كراون و پێنج تووشبووش نه‌خۆشخانه‌یان جێهێشتووه و گه‌ڕاونه‌ته ماڵه‌كانیان و تا ئێستاش 29 تووشبوو له نه‌خۆشخانه ماون.
باسی له‌وه‌شكردووه: 21 نه‌خۆش له‌ژێر ئۆكسجیندان و یه‌ك كه‌سیشیان له‌ژێر ئامێری هه‌ناسه‌دانی ده‌ستكردان و 13 تووشبووش له‌ژێر چاودێری چڕدان و له دوێنێشه‌وه یه‌ك تووشبوو گیانی له‌ده‌ستداوه.