وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێم گه‌شتكردنی بۆ 21 وڵات قه‌ده‌غه‌ كرد

کوردستان

15/01/2021‌ 2111 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌ و رایگه‌یاند هاتوچۆی نێوان هه‌رێم و كۆماری ئیسلامی ئێران ئاسایی ده‌كرێته‌وه‌.

وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌یاننامه‌ی ژماره‌ (1)ی ساڵی 2021ی تایبه‌ت به‌ رێكاره‌كانی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنای بڵاوكرده‌وه‌ و رایگه‌یاندووه‌: لە پێناو پاراستنی ئاسایشی تەندروستی هەرێمی كوردستان، بڕیارمیاندا بە ده‌ركردنی ژماره‌یه‌ك بریاری نوێ.

باسی له‌وه‌شكردووه‌: گه‌شتكردنی هاووڵاتییانی عێراقی له‌رێگه‌ی ده‌روازه‌ سنوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بۆ ژماره‌یه‌ك وڵات و هاتنی كه‌سانی بیانی له‌و وڵاتانه‌وه‌ بۆ هه‌رێم قه‌ده‌غه‌كراوه‌، هاتووچۆی گەشتیاران لە دەروازە سنورییەكانی حاجی ئۆمەران، باشماخ و پەرویزخان ئاسایی ده‌كرێته‌وه‌.

لیستی تەواوی ئەو وڵاتانەی کە هاووڵاتیانی عێراق لەڕێگەی دەروازە سنوورییەکانەوە قەدەخەیە هاتووچۆ بۆ بکەن: بەریتانیا، نەمسا، بەلجیکا، دانیمارک، فینلاند، فەرەنسا، جۆرجیا، ئەڵمانیا، یۆنان، ئێرلەندا، لۆکسەمبۆرگ، سلۆڤاکیا، ئیسپانیا، بەرازیل، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، هیندستان، باشووری ئەفریقا، ئوسترالیا، هۆڵەندا، ژاپۆن و زامبیا. 

ئەو هاووڵاتییە عێراقییانەی کە لەو وڵاتانەوە دەگەڕێنەوە، دەبێت بۆ ماوەی 14 رۆژ خۆیان کەرەنتین بکەن، بەپێی ئەو رێنماییانەی کە وەزارەتی تەندروستی دیاری دەکات.