مایکرۆسۆفت تابلێتێکی جیاواز بەرهەمدەهێنێت

هەمەڕەنگ

16/01/2021‌ 259 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

کۆمپانیای مایکرۆسۆفت تابلێتی Surface Pro 7+ نوێی راگەیاندووە کە دەتوانرێت وەک ئامێری لاپتۆپیش بەکاربهێنرێت.

کۆمپانیا ئەمەریکییەکە ئاشکرای کردووە کە تابلێتە نوێکە کامێرایەکی بە کوالێتی 1080 پێکسڵ (فول ئێچ دی ) هەیە ، کە لەگەڵ بیستۆکەکانی Dolby Atmos و بڵندگۆی دوو باندی ئاست بەرز،بەمەش  لەکاتی بەڕێوەچوونی کۆنفڕانسە ڤیدیۆییەکاندا کوالێتییەکەی بەرز پێشکەش دەکات.

تابلێتەکە پشتگیری تۆرەکانی پەیوەندی جۆری  LTE وەک بژاردەیەکی ئارەزوومەندانە دەکات، هەروەک چۆن پاترییەکەی بەشێوەیەکە دەتوانرێت ماوەی 15 کاتژمێر کاری پێبکرێت.

ئەم ئامێرە نوێیەی مایکرۆسۆفت بە پرۆسێسەری ئینتڵ Core-i3 یان Core-i5 أو Core-i7 تەیارکراوە، لەگەڵ رامێکی 32 گێگابایت و یادگەیەکی ناوخۆیی یەک تێرابایت.

نرخی تابلێتە نوێکەی مایکرۆسۆفت بە 899 دۆلاری ئەمەریکی دەستپێدەکات.
ئامادەکردن : ئاکۆ ئاڵی
https://24.ae/article/613960/208/%D9%85%D8%A7%D9%8A%D9%83%D8%B1%D9%88%D8%B3%D9%88%D9%81%D8%AA-%D8%AA%D8%B7%D9%84%D9%82-%D8%A7%D9%84%D8%AC%D9%87%D8%A7%D8%B2-%D8%A7%D9%84%D9%84%D9%88%D8%AD%D9%8A-Surface-Pro-7-%D8%A7%D9%84%D8%AC%D8%AF%D9%8A%D8%AF